
ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەماندا، بە کۆی 57 دەنگی پەرلەمانتاران، پارێزبەندی لە سۆران عومەر پەرلەمانتاری کوردستان وەرگیرایەوە.
لە دانیشتنەکەدا، کە 58پەرلەمانتار ئامادەی بوون، هەڵگرتنی پارێزبەندی لە هەریەک لە ئومێد خۆشناو و عەلی حەمەساڵح و شیرین ئەمین ڕەتکرایەوە.
لە دانیشتنەکەدا بۆ ئومێد خۆشناو سێ کەس و بۆ عەلی حەمەساڵح چوار کەس و بۆ شیرین ئەمین چوار کەس دەنگیان بە هەڵگرتنی پارێزبەندیدابوو.
دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بە بێ ئامادەبوونی فراکسیۆنەکانی یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو و شوعی، هەروەها بە بێ بەشداری رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.
هاوکات لەدوای دانیشتنەکەی پەرلەمان، بەسێک لە فراکسیۆنەکان لەکۆنفرانسی رۆژنامەنووسیدا نیگەرانیان لەبارەی وەرگرتنەوەی پارێزبەندی لە سۆران عومەر دەربڕی.
وەرگرتنەوەی پارێزبەندی لە سۆران عومەر بۆئەوەیە بچێتە بەردەم دادگا و لەبارەی ئەو سکاڵایەی کە لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە لەسەری تۆمارکراوە دادگایی بکرێت.
More News
-
پرۆژەی ڕووناکی: ئەمڕۆ وادەی لێخۆشبوونی 50% کۆتایی دێت و ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



