وێنه:لاوانی نه‌ورۆز جیاواز له یانه‌كانی تر ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ خوله‌كان ده‌ستپێكرد

لاوانی یانەی نەورۆز
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
جیاواز له یانه به‌شداربووه‌كانی تری كوردستان لاوانی یانه‌ی نه‌ورۆز بهسهرپهرەشتی هه‌ردوو راهێنه‌ری به توانا سه‌فا نوری و محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ خوله‌كان ده‌ستپێكردوو سه‌ره‌تاش تاقیكردنه‌وه‌ی یاریزانان ئه‌نجامده‌درێت.
ستافی راهێنه‌رانی تیپه‌كه باس له شێوازی ئاماده‌كارییه‌كان و تاقیكردنه‌وه‌ی یاریزانانیان ده‌كه‌ن بۆ خوله‌كان، به‌ڵام له ئێستادا ناتوانن پلانی خۆیان بۆ خوله‌كان ئاشكرا بكه‌ن،چونكه دیارنیه كه‌ی خوله‌كانی كوردستان ده‌ست پێده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌فا نوری راهێنه‌ری لاوانی یانه‌ی نه‌ورۆز وتی:” تاقیكردنه‌وه‌ی یاریزانان بۆ هه‌ردوو ئاستی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتووان بۆ ئه‌وه بوو كه له ئێستاوه تیپه‌كانمان بۆ خوله‌كان ئاماده‌بكه‌ین، بۆیه دوو ئامانجمان هەیە، یه‌كه‌میان دروستكردنی پێكهاته‌ی لاوانمانە بۆ تەمەنی 2002، هه‌روه‌ها ئامانجی دووه‌ممان دروستكردنی پێكهاته‌یه‌كی تازه‌پێگه‌یشتووانه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری خولی یانه‌كانی سلێمانی و ده‌ورووبه‌ری بكه‌ین، بۆیه دەمانەوێت یاریزانه به‌ئه‌زموونه‌كان له شار‌و شارۆچكه‌كانی پارێزگای سلێمانی كۆبكه‌ینه‌وه”.
وتیشی:” له ئێستادا ئێمه چاوه‌ڕوانی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستانین بۆ ئه‌وه‌ی پلان و به‌رنامه‌ی خۆمان بۆ خوله‌كان دانێین، بۆیه مه‌رجی ئێمه بۆ یاریزانان ئه‌وه‌یه كه به‌هره‌ی تێدا بێت، چونكه ئێمه ئامانجمان له‌دروستكردنی ئه‌م یاریزانانه بۆ دواڕۆژی یانه‌كه‌مان و شاره‌كه‌مانه، هه‌ر بۆ زانیاریتان ئێمه له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو توانیومانه 11یاریزان بۆ تیپی پێشكهوتووانمان سه‌ربخه‌ین ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه بۆ یانه‌كه‌مان”.
راهێنه‌ره‌كه‌ی لاوانی نه‌ورۆز ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” هه‌موو ئه‌و قسانه دوورن له راستییه‌وه كه گوایه به‌س یاریزانی قه‌زاو ناحیه‌كان وه‌رده‌گرین، به‌ڵام له راستیدا به‌شێك له یاریزانانی شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی گه‌نجه‌كان تاقه‌تی وه‌رزشییان نیه، به پێچه‌وانه‌ی یاریزانانی ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی كه حه‌زیان له وه‌رزش هه‌یه و ده‌یانه‌وێت پێش بكه‌ون”.
له‌لای خۆیه‌وه مه‌حمود شكور یاریزانی لاوانی نه‌ورۆز ئاماژه به‌وه ده‌دات:” به ئامانجی ده‌رخستنی تواناكانمان و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی راهێنه‌ره‌كه‌مان په‌یوه‌ندیمان به یانه‌ی نه‌ورۆزه‌وه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئاستێكی باش پیشان بده‌ین، بۆیه تاقیكردنه‌وه‌ی یاریزانان بۆ من تاراده‌یه‌ك ئاسانە، چونكه پێشتر له یانه‌كان یاریم كردووه، به‌ڵام بۆ یاریزانه تازه‌كان قورسه، به‌ڵام به‌هه‌موومان هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و ئه‌ركه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشانمان ئاسانی بكه‌ین، بۆیه به‌یه‌ك ئامانج به‌شداری خوله‌كان ده‌كه‌ین كه بردنی نازناوه‌كانه”.
یانه‌ی نه‌ورۆز یه‌كێكه له‌و یانانەی كوردستان كه گرنگییه‌كی زۆر به یاریزانانی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوان ده‌دات، به‌جۆرێك كه ساڵانه چه‌ندین یاریزانی لاوانی تیپه‌كه بانگهێشتی تیپی پێشكه‌وتووان ده‌كرێت و ساڵی رابردووش 11یاریزانی ئاستی لاوان تیپه‌كه په‌یوه‌ندییان به تیپی پێشكه‌وتووانه‌وه كردووه.

More News
-
كەربەلاییەكان نەخۆشخانەی ڕوقییە لە پارێزگای هەڵەبجە دروستدەكەن
11 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ هۆشداریدەداتە تاران لە پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانی
12 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی مۆڵەتی کۆتایی بۆ تۆمارکردن لە “هەژماری من” دیاریدەکات
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
كەربەلاییەكان نەخۆشخانەی ڕوقییە لە پارێزگای هەڵەبجە دروستدەكەن
11 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ هۆشداریدەداتە تاران لە پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانی
12 hours لهمهوپێش



