“كابینهى نۆیهمى حكومهتى ههرێم تهنانهت یهك پرۆژهشى بۆ ههڵهبجه نهكردووه”

مۆنۆمێنتى شههیدانى كیمیاباران له پارێزگاى ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی بریكاری وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم دهڵێت: لە ماوەی یەك ساڵی تەمەنی ئەم كابینەیهدا 412 پرۆژەی ستراتیژی لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم ئەنجامدراون و لە ناویشیاندا 35 پرۆژە بۆ پارێزگای هەڵەبجە، بەڵام جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایدهگهیهنێت: كابینهى نۆ هیچ پرۆژەیەكی بۆ هەڵەبجە ئەنجام نەداوە.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمدا كە ماوەی ساڵێكە دەستبەكار بووە تا ئێستا هیچ پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و ئەو پرۆژانەشی كە بڕیاربوو جێبەجێبكرێن بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە (سیولە) هیچیان جێبەجێ نەكراون”.
وتیشى: “پرۆژەكان سەرەتا لە وەزارەتی پلاندانانەوە دەنێردرێنە وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی پرۆژەكان پارەدار بكرێن، بۆیە ئەو پرۆژانەی كە بریكاری وەزیری پلاندانان باسیان دەكات بۆ پارێزگای هەڵەبجە پرۆژەی وەستاون و كاریان تیادا ناكرێت ئەوەش بەهۆی خەرجنەكردنی پارەی نەختینە بۆ تەواوكردنی ئەو پرۆژانە، هاوكات بڕی ئەو یەك ملیار و 400 ملیۆن دینارەی كە بڕیاربوو بۆ پرۆژەكانی هەڵەبجە خەرجبكرێت ئەوەش خەرجنەكرا لە كاتێكدا بۆ پارێزگاكانی دیكە خەرجكرا”.
وتەكانی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لە كاتێكدایه كە زاگرۆس فەتاح، بریكاری وەزیری پلاندانان لە چەند دەزگایەكی راگەیاندنەوە ئاماژەی بە ئاماری یەك ساڵی تەمەنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كودستان كرد و وتى: “لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمەوە تا ئێستا 412 پرۆژە لە هەرچوار پارێزگاكەی كوردستان ئەنجامدراون بڕی تێچووی سەرجەم پرۆژەكان 207 ملیار دینارە، بۆ پارێزگای هەڵەبجەش بەبڕی هەشت ملیار دینار 35 پرۆژە ئەنجامدراون”.
More News
-
100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟
11 hours لهمهوپێش -
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟
11 hours لهمهوپێش -
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
12 hours لهمهوپێش



