سەرۆکایەتی یەکێتی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ده‌كات

لۆگۆى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تى یهكێتيى نیشتمانيى كوردستان به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆیان ئاراسته‌ى شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد.
ده‌قى پرسهنامهكه
برای بەڕێزمان کاک شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
بەبۆنەی كۆچی دوایی خاتوو (پرشنگ شێخ رەشید )، ژنە تێکۆشەرو پێشمەرگەی شاخ و ھاوسەری بەڕێزتان و کچی کەسایەتی دیاری ناوچەی سەنگاو، خوالێخۆشبوو شێخ رەشید شێخ کەریم، پرسە و هاوخەمیی قوڵی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و بەشداری خەمتانین .
خاتوو پرشنگ، پێشمەرگەی شاخ و ژنێکی تێکۆشەری رێگای کوردایەتی بوو کە لە خێزانێکی قوربانی بەخش و کورد پەروەر بوو، لەو پێناوەشدا چەندین شەھیدیان بەخشیووە بۆیە لەدەستدانی ژنەتێکۆشەرێکی وەھا لەناخەوە نیگەرانی کردین و ھیوادارین ئەمە دواناخۆشی ھەموولایەک بێت و روحی کۆچکردووش بۆ ھەمیشە شادبێت.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پرشنگ شێخ ڕەشید ھاوسەری شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا کۆچی دوایى کرد
More News
-
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دارایی عێراق: پابەندین بە خەرجکردن و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
2 hours لهمهوپێش



