
زیدان
SNN Sport
لە دەستپێکیدا لە خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەکە، بووە میوانی یانەی ریاڵ سۆسیداد و لە ئەنجامدا نەیتوانی یاریەکەی لێ بباتەوە و دوو خاڵی بە نرخی لە دەستداو بە بێ گۆڵ یەکسانبوو.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای یاریەکە زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید وتی:”ئێمە هەموو کات سێ خاڵی یاریەکەمان دەوێت، بەڵام ئەمڕۆ دوو خاڵمان لە دەستدا،بەڵام دڵخۆشم بە ئاستی یاریزانەکانم،ئاستێکی باشمان پێشکەشکرد لە هێڵی بەرگری،بەڵام لە هێرشبردن نەمانتوانی گۆڵ تۆمار بکەین و دەبێت لەم رووەوە باشتر بین”.
دواتر وتی:”بە کۆی گشتی یارییەکی باشمان ئەنجامدا،ئێمە بە باشی چووینە یاریەکەوە، دەستمان بەسەر یاریەکە گرتبوو، نزیکبووین لە گۆڵکردن،بەهۆی هۆکارێکی هونەرییەوە کاسێمێرۆ لەسەرەتاوە بەشداری نەکرد، ئێمە تیپێکی نایابمان هەیە،بەڵام دەبێت لە رووی هێرشبردنەوە ئاستی خۆمان باشتر بکەین و کار لەسەر ئەوە بکەین”.
لە کۆتایدا وتی:” ئێمە چەندین یاریزانمان هەیە، لە یاری سۆسیداد ئەم پێکهاتەیەم هەڵبژارد، ئێستا بیر لە یاری داهاتوو دەکەینەوە، من هیچ شتێکم بەرامبەر بە هیچ یاریزانێک نیە کە لە یاری شەوی رابردوو بەشدارییان نەکرد”.
More News
-
ئێران مەرجەکانی بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی دیاریکرد و وردەکاریی نوێ ئاشکرا دەکات
40 mins لهمهوپێش -
لیژنەی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی: تەرمەکەی دەهێنرێتە نەجەف و کەربەلا
2 hours لهمهوپێش -
قەتەر و پاکستان: نەخشەڕێگەیەک بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی لە 60 ڕۆژدا دیاریکرا
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئێران مەرجەکانی بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی دیاریکرد و وردەکاریی نوێ ئاشکرا دەکات
40 mins لهمهوپێش -
لیژنەی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی: تەرمەکەی دەهێنرێتە نەجەف و کەربەلا
2 hours لهمهوپێش


