بەریتانیا “هەرچییەک رووبدات هەڵەکەی مانگی ئازار دووبارە ناکەینەوە”

رێستۆرانتێک لە بەریتانیا
SNN
مات هانکۆن وەزیری تەندروستیی بەریتانیا رایگەیاند: وڵاتی بەریتانیا گەیشتۆتە خاڵكی گرنگ دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەبێت هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکان بن بۆ ئەوەی شەپۆلێکی دیکەی کۆرۆنا روومان تێنەکاتەوە، گەر نا ئەوکاتە ناچار دەبین کە دووبارە قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەنین.
لە هەفتەی رابردوودا دووبارە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە بەریتانیا دەستی کردەوە بە هەڵکشان بەجۆرێک کە 3899 تووشبوو بە رێژەیەکی ناوەند لە رۆژێکدا تۆمار دەکرا، بۆیە داواکرا کە هاووڵاتییان زیاتر پابەندی رێنماییەکان بن و ماسک و دەستکێش بکەن و خۆیان لە قەرەباڵخی بەدور بگرن.
هانکۆک ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەمان لە بەردەم دوو رێگەدایە کە ئەوانیش بریتین لە: یان ئەوەتا دەبێت هاووڵاتییان پابەندی تەواوی ڕێنماییەکان بن، یان دەبێت هەموان چاوەڕوانی رێکاری توند بن کە دەگیرێتە بەر”، بەڵام هەڵەکەی مانگی ئازار دووبارە ناکەینەوە”.
بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئەو رایە لە شەقامی بەریتانیادا زاڵە کە هەرچییەک رووبدات ئەوان هەرگیز هەڵەکەی مانگی ئازار دووبارە ناکەنەوە، واتا بە هیچ جۆرێک کارگە گەورەکان و بەرهەمە ناوخۆییە بەریتانییەکان لە کارکردن راناگرن، بەڵکو ئەمجارە رێنمایی زیاتر دەدەنە هاووڵاتییان و بۆ ئەوەی بەوردتر مامەڵە لەگەڵ ڤایرۆسەکە بکەن.
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
8 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
9 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
8 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
9 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
9 hours لهمهوپێش



