“ئەگەر ئەمریکا لە ملهوڕییەکانی خۆی بەردەوامبێت وەڵامی یەکلای کەرەوەمان دەبێت”

حەسەن رۆحانی
SNN
حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران ھۆشداری دەداتە ئەمەریکا و رایدەگەێنێت “ئەگەر ئەمەریکا لە ملھوڕییەکانی خۆی بەردەوام بێت رووبەڕووی وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی ئێران دەبێتەوە”.
روحانی لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەیدا وتی: “وەک سەرۆک کۆماری ئێران دەمەوێت رایبگەێنم کە ئەگەر ئەمەریکا بیەوێت سوود لە ملھوڕییەکانی خۆی ببینێت و ئەو قسە نابەجێیەی کە دەڵێ من رێککەوتنەکانم رەتکردنەوە، کە ھیچ لایەنێک ئەم قسانەی ئەمەریکای قبوڵ نەکردوون و بیەوێت لە رووی کردارییەوە ھەنگاوێک بنێت، بەدڵنیاییەوە رووبەڕووی وەڵامی یەکلاکەرەوەی ئێمە دەبێتەوە. بەتەواوی روونە کە ئێران لە ھیچ قۆناغێکدا نەچووەتەوە ژێرباری ئەمەریکا و لەم قۆناغەشدا لەبەرامبەر ملھوڕییەکانی ئەمەریکا رادەوەستێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە ” وەک وڵاتی دۆست، داوا سوپاسی رووسیا و چین دەکەم کە بەتووندی و بەھێزەوە لەبەرامبەر قسە و کارە نابەجێکانی ئەمەریکا لە قۆناغەکانی پێشوو و لەم قۆناغەشدا راوەستان. ھەروەھا سوپاسی ئەنجومەنی ئاسایش و وڵاتانی ئەوروپاش دەکەم. ئەگەر ئەو پێنج وڵاتەکەی کە لە رێککەوتنەکەدا ماونەتەوە، بەڵێن و ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن، ئێمەش دەگەڕێینەوە بۆ پابەندییەکانمان لە رێککەوتنەکەوە”.
More News
-
دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە
32 mins لهمهوپێش -
عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئامادەکاری دەکات
2 hours لهمهوپێش -
دەرئەنجامەکانی شەڕی ئێران و ئەمریکا ئەم زیانانەی هەبووە
2 hours لهمهوپێش -
هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاسایی بووەوە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە
32 mins لهمهوپێش -
عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئامادەکاری دەکات
2 hours لهمهوپێش -
دەرئەنجامەکانی شەڕی ئێران و ئەمریکا ئەم زیانانەی هەبووە
2 hours لهمهوپێش



