یانه‌ی شورته‌ی عێراقی یه‌كه‌م توشبووی كۆرۆنای له ریزه‌كانی راگه‌یاند

SNN Sport- حسین کەرکوکی
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی شورته‌ی عێراقی یه‌كه‌م تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ریزەکانیدا راگه‌یاند، ئەمەش له میانه‌ی ئاماده‌بوونی له دۆحه‌ی قه‌ته‌ر و به‌شداریكردنی لە خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا.
یانه‌كه له به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” گۆنزالۆ رۆدریگێزی ئیسپانی و راهێنه‌ری لێهاتووی جه‌سته‌یی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه “.
به‌یاننامه‌كه روونیكرده‌وه کە:” گونزالۆ رووبه‌ڕووی كەره‌نتینه و پرۆتۆكۆڵه ته‌ندروستییه‌كان ده‌بێته‌وه كه له لایه‌ن یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیاوه پشتی بەستراوه و دانراوە”.
هەروەها یانه‌كه بڕیاریدا بوو به جیاكردنه‌وه‌ی كه‌رار محه‌مه‌دی به‌رگریكاری تیپه‌كه ، پاش بوونی گومان له تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
یانەی شورتە شەوی رابردوو دوای ئەوەی 1-1 لەگەڵ یانەی ئیستقلالی ئێرانی یەکسانبوو، توانی بۆ قۆناغی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا سەربکەوێت و قۆناغی گروپەکانی بڕی.

More News
-
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
9 hours لهمهوپێش



