
چیای گۆیژە
SNN – عەلی حەمە سەعید
بە مەبەستی زیاتر سەوزكردنی سلێمانی و بەخشینی سیمایەكی جوان بە شارەكە و هێنانەكایەی ژینگەیەكی پاك، كۆمپانیای ئاسیاسێڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی CDO پرۆژەی سەوزكردنی شاری سلێمانیان دەستپێكردووە كە بڕی یەك ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكراوه.
ناز ئاراس، سەرپەرشتیاری پرۆژەی سەوزكردنی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: “بە هاوكاری ماددی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ و بەسەرپەرشتی رێكخراوی CDO ماوەی زیاتر لە مانگێكە دەستمان كردووە بە پرۆژەی سەوزكردنی شاخی گۆیژە، چەند قۆناغێكی پرۆژەكەمان تێپەڕاندووە بە هەڵكەندی چاڵ بۆ نەمامەكان و پاككردنەوە و دروستكردنی هێڵە گرازۆنییەكان و ئامادەكردنی پەینی ئاژەڵی بۆ نەمامەكان، رۆژانەش نزیكەی 60 كرێكار لەو پرۆژەیەدا كاردەكەن”.
وتیشى: “بۆ تەواوكردنی ئەو پرۆژەیە بڕی یەك ملیۆن دۆلار لەلایەن كۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە تەرخانكراوە، كە لە رووبەری 200 دۆنم زەویدا 22 هەزار نەمام لە جۆرەكانی (بەڕوو، سێ جۆر سنەوبەر، مازوو، زەیتون، چوالە، بەڵاڵوك، ژاڵە، گۆیژ، چەقالە)و چەند جۆرێكی دیكەی نەمام دەنێژین، بڕیاره لەماوەی یەك ساڵدا پرۆژەكەمان تەواو بكەین”.
سەرپەرشتیاری پرۆژەی سەوزكردنی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: “جێبەجێكردنی ئەم پرۆژەیە سەرەڕای ئەوەی بووەتە هۆكارى هەلیكار بۆ دەیان هاووڵاتی سلێمانی و دەوروبەری، لەهەمان كاتیشدا بە تەواوكردنی رێژەی سەوزایی لە سلێمانی بۆ ئاستێكی زۆر بەرز زیاد دەكات و سروشت و ژینگەیەكی جوانیش بە سلێمانی دەبەخشێت”.
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
9 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
13 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
9 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
13 hours لهمهوپێش


