بەرپرسانی ئەمریکا: ئێران ستراتیژی لە عێراق گۆڕاوە

سەکۆی مووشەکیی بەرگریی ئاسمانی روسیی جۆری S400
SNN
بەرپرسانی ئەمریکی رایانگەیاندووە، ئێران لەم کۆتاییانەدا ستراتیژیەتی بەرگری دژ بە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق گۆڕیووە و هێرشە مووشەکییەکانی گروپە چەکدارییەکانی نزیک لەو وڵاتە دژ بە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا کەمکردووەتەوە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکا سەبارەت بەو بابەتە لێدوانی لە بەرپرسێکی ناوخۆیی ئەمریکا وەرگرتووە، کە ئاماژەی بەوەداوە: “ئێران هێرشە ئیستیفزازییەکانی دژ بە ئەمریکا کەمکردووەتەوە چونکە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا نزیکبووەتەوە و هەر کارێکی ئیستیفزازی ئێرانیش دژ بە ئەمریکا، چانسی سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ کاندیدی هەڵبژاردنەکە زیاددەکات”.
ئەو بەرپرسە وتوویەتی: “ئەگەر ئێران بیەوێت ترەمپ بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی هەڵنەبژێردرێت ئەوا خراپترین کار کە بیکات توڕەکردنی خەڵکی ئەمریکایە”.
بەرپرسانی ئەمریکی وتوویانە، لەم دوو مانگەی رابردوودا بە زەقی هەست بە کەمبوونەوەی هێرشەکانی گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران دەکرێت، لە هێرشە جار بە جارەکانیشیاندا مووشەکی کەم بەکاردەهێنن و قەبارەی مووشەکەکانیش بچووکترن لە هێرشەکانی رابردوویان.
رۆژنامەکە نوسیویەتی، بە بەکارهێنانی ژمارەیەکی کەمتری مووشەک، وا دەردەکەوێت ئێران نایەوێت هێرشەکانی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە، تەنیا کار بۆ هەراسانکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن و هەڵوێستی خۆیان دژ بە مانەوەی ئەو هێزانە لە عێراق نیشان دەدەن.
بەرپرسێکی پێنتاگۆن لەوبارەیەوە بە رۆژنامەکەی وتووە: “هێرشە مووشەکییەکانی گرورپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران مەبەست لێیان تەنیا ناردی پەیامێکە نەوەک زیانگەیاندن”.
ماوەی چەند مانگێکە هێرشە جار بە جارەکانی گروپە چەکدارییەکان بەتایبەت لە ناوچەی سەوز بەردەوامە، مووشەکەکان زیاتر لە چۆڵەوانیدا دەکەونە خوارەوە و هێندە لە بنکە و بارەگاکانەوە نزیک نین کە زیانیان لێکەوتبێتەوە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش



