
بالەی شورتەی عێراقی
SNN Sport- حسێن کەرکوکی
ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی شورتەی عێراقی ده‌ستیكردووه به ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته‌كانی تیپی باله‌كه‌ی، ئەمەش به سه‌رپه‌رەشتی ستافی راهێنانی کە پێكهاتوو له هه‌ریه‌ك ( سه‌لمان رزوقی)ی راهێنه‌ر و عه‌لی فەوزی و محه‌مه‌د زێدانی یاریده‌ده‌ری.
ئه‌مڕۆ كۆتاییهات به واژووكردنی گرێبه‌ستی ژماره‌یه‌ك له یاریزانان ئه‌وانیش هه‌ر یه‌ك له ( كه‌ریم هادی ، عه‌لی حه‌یده‌ر ، عه‌لی قاسم ، حسێن حه‌یده‌ر ، محه‌مه‌د عه‌بدولخالق ، غه‌یس نعمه ،ئه‌حمه‌د ساڵح و ئه‌حمه‌د سه‌لمان )بوون.
عه‌لی لامی به‌رێوه‌بەری ئیدارەی تیپه‌كه له میانه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی یانه‌كه وتی:” تیپه‌كه پێداگرە له‌م وه‌رزه‌دا له سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شكستی وه‌رزی رابردوو، چوونه نێو ركابه‌ریكردن له سه‌ر نازناوه‌كه به‌هێز بووە ، پاش ئه‌وه‌ی له دوو وه‌رز پێش ئێستا یانەکەمان بووە پاڵه‌وان”.
هه‌روه‌ها وتی:” واژوومان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك یاریزان ته‌واو كرد، له رۆژانی داهاتوو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی تر واژوو ده‌كه‌ین له ئه‌گه‌ری ته‌واوبوونی رێکكه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا و له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كان به‌م نزیكانه ده‌ست به یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ین ، ئەمەش بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق كه وا بڕیاره ركابه‌رییه‌كانی له 19ی تشرینی دووه‌می داهاتوو ده‌ست پێبكه‌ن”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
4 hours لهمهوپێش



