به‌سه‌رپه‌رشتیی سەرۆكی پەرلەمان لیژنەی دارایی بۆ ئامادەكردنی راپۆرت له‌سه‌ر فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت كۆبوونەوە

SNNـ بڕیار محەمەد
بەمەبەستی پێدانی چەند تێبینی و پێشنیازێك و بەرچاوڕونیی زیاتر به‌لیژنه‌كه له‌كاتی ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە 22ی ئەیلول، لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی د.رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و ئاماده‌بوونی زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەو جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبۆوه.
كۆبوونەوەكە درێژه‌دان بوو به‌كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌كه به‌مه‌به‌ستى ئامادەكردنی راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لەهەرێمی كوردستان-عێراق.
لەكۆبوونەوەكهدا د.رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، چه‌ند تێبینى و پێشنیازێكی بۆ بەرچاوڕوونیی زیاتر دایە لیژنەكە بەمەبەستی دەوڵەمەندكردنی زیاترى راپۆرتەكەیان بەلەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی گشتی.
ئامادەكردنی راپۆرتی لیژنەی دارایی لەكاتێكدایە كهتەواوی سەرنج و تێبینییەكانی ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە بەهەند وەرگیراوەو كۆبوونەوەكانیش بەردەوام دەبێت تاوەكو تەواوكردنی راپۆرتەكە.


More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



