بافڵ تاڵەبانی: ھەموو ھەوڵێکی یەکێتی روو لە سیاسەتی شەراکەتی راستەقینە و ھاوبەشە

بافڵ تاڵەبانی و جەیمس جێفری
SNN
بافڵ تاڵەبانی بۆ ئەمریکییەکان رایدەگەیەنێت “ھەموو ھەوڵێکی یەکێتی روو لە سیاسەتی شەراکەتی راستەقینە و ھاوبەشە کە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردی تێدا پارێزراو بێت” دەشڵێت: “بەردەوامی و ھەماھەنگی زیاتری نێوان ھێزەکانی ھەرێمی کوردستان و ھاوپەیمانان و ئەمریکا زامنی پاراستنی ئاسایش و ئارامی زیاترە لەناوچەکەدا”.
بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازیکرد لە جەیمس جێفری نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، لەدیدارێکدا بەوردی دوایین پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەکان خرایە بەرباس و بۆچوونیان لەبارەوە خرایەڕوو.
بافڵ تاڵەبانی بە راشکاوی سیاسەت و ستراتیژی یەکێتی بۆ دۆخی سیاسی و ئەمنی ھەرێم و عێراق وسوریا و ناوچەکە خستەڕوو، تەئکیدی لە سیاسەتی ھاوسەنگ و ھەماھەنگی و ھاریکاری ھاوبەشکردەوە، لەپێناو سەقامگیری سیاسی لە ناوچەکە بەمەرجێک بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردی تێدا پارێزراو بێت.
لەبارەی پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا و کێشە کەڵەکەبووەکان، ھاوسەرۆک دووپاتی لەخواستی یەکێتی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوو و رایگەیاند “ھەموو ھەوڵێکی یەکێتی روو لە سیاسەتی شەراکەتی راستەقینە و ھاوبەشە کە بەرژەوەندییەکانی ھەردوولا تێیدا پارێزراو بن، سەبارەت بە مەترسییەکانی داعش و پاشماوەکانی تیرۆریستان بافڵ تاڵەبانی پێویستی بەردەوامی و ھەماھەنگی زیاتری ھەمەلایەنەی نێوان ھێزەکانی ھەرێمی کوردستان و ھاوپەیمانان دووپات کردەوە و داوایکرد ھاوکارییەکان زیاتر بکرێن بۆ ھێزی پێشمەرگە لە رووی پێداویستی سەربازی و مەشق و راھێنانەوە، ئەم ھەنگاوەشی بەھۆکاری بەرقەرار تر کردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر وەسفکرد.
ھەر لەدیدارەکەدا ھاوسەرۆک تەئکیدی لەبەردەوامی پشتیوانییەکانی ئەمریکا و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەھەموو ئاستەکان کردەوە.
لەبەرامبەردا جەیمس جێفری سوپاس یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد کە ھاوکار و پشیوانێکی سەرەکی بووە لەشەڕی رووبەڕووبوونەوەی داعش و تەئکیدی کردەوە لەبەردەوامی پشتیوانییەکانی وڵاتەکەی بۆ ھێزی پێشمەرگە و ھێزەکان لە عێراق و سوریا بەو پێیەی شەڕی تیرۆر کۆتایی نەھاتووە.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
35 mins لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
42 mins لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
35 mins لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
42 mins لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
22 hours لهمهوپێش



