
گەرمیان
SNN- سیروان حەسەن
دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى كۆرۆنا و مانگرتنى كارمه‌ندانه‌وه نه‌خۆشخانه‌ى كه‌لار زۆربه‌ى به‌شه‌كانى بۆ ماوه‌ى هه‌شت مانگ داخرا، جارێكى تر نه‌خۆشخانه‌كه به‌تایبه‌تى به‌شى نه‌شته‌رگه‌رى به رووى هاووڵاتییاندا كرایه‌وه.
له‌به‌ر په‌تاى كۆرۆنا و نه‌بوونى مووچه و مانگرتنى كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌كه، نزیكه‌ى هه‌شت مانگه نه‌خۆشخانه‌ى كه‌لار داخراوه كه گرنگترینیان به‌شى نه‌شته‌رگه‌ری بوو له‌گه‌ڵ به‌شى مناڵان و وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر و بینینى پزیشك.
داخستنى نه‌خۆشخانه‌كه بووەهۆى ئه‌وه‌ى هاووڵاتییان روو له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان بكه‌ن کە ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى زۆرى خەڵکیی لێكهوتهوه.
حارس محه‌مه‌د بەڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى كه‌لار بهSNNى راگه‌یاند؛ دواى داخستنى نه‌خۆشخانه‌ى كه‌لار به‌تایبه‌تى به‌شه‌كانى نه‌شته‌رگه‌رى و مناڵان، ئه‌مڕۆ جارێكى تر نه‌خۆشخانه‌كه‌یان به رووى هاووڵاتییاندا كردووه‌ته‌وه و له‌مه‌ودا ده‌توانن بۆ ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى و بینینى پزیشك و وەرگرتنى چاره‌سه‌ر سه‌ردانیان بكه‌ن و روو له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان نه‌كه‌ن.
وتیشى: “هۆكارى داخستنى به‌شه‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى كه‌لار ڤایرۆسی كۆرۆنا و مانگرتنى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى بووە له‌به‌ر دواكه‌وتنى مووچه و چه‌ند گرفتێكى دیكه و له ئێستادا به‌شێكى زۆرى گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر كردووه و زۆربه‌ى به‌شه‌كانیان كردووەتەوە.
د. حارس محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى راگه‌یاند، هه‌ندێك گرفتى دیكه‌یان هه‌یه هه‌وڵده‌ده‌ن چاره‌سه‌ریان بكه‌ن لەوانە دابینكردنى ده‌رمان بۆ نه‌خۆشخانى درێژخایه‌ن و دابینكردنى كارمه‌ندى یاریده‌ده‌رى بێهۆشكار كه ته‌نها پێنج كارمه‌ندیان هه‌یه له كاتێكدا شه‌ش هۆڵى نه‌شته‌رگه‌رى له نه‌خۆشخانه‌كه هه‌یه.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشى كۆرۆنا له گه‌رمیان به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار وتى: “له ئێستادا ره‌وشى گه‌رمیان له ناوچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان باشتره، به‌ڵام لەگه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته هاووڵاتییان خۆپارێزى بكه‌ن و پابه‌ندى ڕێنماییه‌كان بن له‌كاتێكدا تووشبوویان هه‌بووه بۆ دووه‌مجار و سێهه‌م جار تووشى كۆرۆنا بووه‌ته‌وه”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
21 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
21 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش



