شاری سلێمانی زۆرترین چالاكی یه‌كێتیی موای تای عێراق له خۆده‌گرێت

دیمەنێک لە یاری موای تای
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق بڕیاریدا كه یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان ده‌ست بكه‌نه‌وه به چالاكییه وه‌رزشییه‌كانیان، یه‌كێتیی موای تای عێراق له شاری به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامه كورده‌كه‌ی ئه‌نجامدا و تێیدا شاری سلێمانی باوه‌ش بۆ زۆرترین پاڵه‌وانێتی یه‌كێتیه‌كه ده‌كاته‌وه.
ئه‌ندامه كورده‌كه‌ی یه‌كێتیی مویای تای عێراق تایبه‌ت بۆ تۆڕی هه‌واڵی سلێمان سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌ده‌دات كه ئه‌مساڵ ته‌نیا چالاكییه وه‌رزشییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ ئه‌نجام ده‌ده‌رێت كه شاری سلێمانی زۆرترین چالاكی له خۆده‌گرێت.
سیروان مینه ئه‌ندامی یه‌كێتیی موای تای عێراق ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” له شاری به‌غدا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی یه‌كێتیه‌كه‌مان كردوو كۆمه‌ڵێك بڕیاری گرنگماندا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانمان ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی عێراق، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ به‌شداری هیچ چالاكییه‌كی عه‌ره‌ب و ئاسیا و جیهان ناكه‌ین، بۆیه خۆشبه‌ختانه شاری سلێمانی توانی باوه‌ش بۆ زۆرترین چالاكی بكاته‌وه بۆ كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان و پاڵه‌وانێتییه‌كان بۆ ئاسته جیاوازه‌كان”.
وتیشی:” یه‌كه‌م چالاكی كه بڕیاره له شاری سلێمانی ئه‌نجام بدرێت كردنه‌وه‌ی خولێكی راهێنانه بۆ راهێنه‌رانی عێراق له هۆڵی یانه‌ی ئاشتی، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی خولێكی راهێنان و تاقیكردنه‌وه‌ی یاریزانانە لەم مانگە، كردنه‌وه‌ی خولێكی ناوبژیوانییە له مانگی داهاتوو، ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتی موای تای یانه‌كانی باكووری عێراق بۆ ئاستی لاوان و پێشكه‌وتووان”.
ئه‌و ئه‌ندامه كورده‌ی یه‌كێتیی موای تای عێراق ئاماژه به‌وه ده‌دات:” به‌داخه‌وه كاتێك لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان نوێنه‌رایه‌تیه‌كان دامه‌زران، به‌ڵام له هه‌ندێ له پارێزگاكانی كوردستان ده‌بوایه یه‌كێتیی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت، به‌ڵام به‌هۆكاری قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی یه‌كێتییه‌كی تایبه‌ت تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان یه‌كێتییه‌كی تایبه‌تمان نیه ته‌نیا له شاری سلێمانی نه‌بێت كه لقی سلێمانی یه‌كێتیی موای تای عێراقمان هه‌یه و چه‌ندین پاڵه‌وانمان هه‌یه كه له‌سه‌ر ئاستی ئاسیا و جیهانیش خاوه‌نی مه‌دالیای زێڕن”.
شاری سلێمانی جیاواز له پارێزگاكانی تری كوردستان توانیویه‌تی له‌یارییه تاكه‌كاندا ده‌ورێكی باڵا ده‌ستی هه‌بێت له به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین ئه‌نجامه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی عه‌ره‌ب و ئاسیا و جیهان، هه‌روه‌ها چه‌ندین پاڵه‌وانیشی بۆ ئاسته جۆراو جۆره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دروست كردووه.

More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
6 hours لهمهوپێش



