
ریاڵ مەدرید
SNN Sport
یاریزانی سەرەکی یانەی ریاڵ مەدرید مارتن ئۆدیگارد، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و ئەمڕۆ جارێکی تر پشکنینی بۆ دەکرێتەوە.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، دوای یاری ریاڵ مەدرید و ریاڵ سۆسیداد، پشکنینی کۆرۆنا بۆ یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید کراوە، دەرکەوتووە ئۆدیگارد هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.
هەروەها یانەکە دەیەوێت دووبارە پشکنین بۆ ئەو یاریزانە بکاتەوە، ئەگەر جارێکی تر دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسەکە بێت، ئەوا لە یاریزانانی یانەکەی جیادەکرێتەوەو کەرەنتین دەکرێت.
ئۆدیگارد لە یەکەم یاری خولی ئیسپانیا کە بەرامبەر بە ریاڵ سۆسیداد بوو، 1-1 تەواو بوو، بە سەرەکی یاری کرد، تا رۆژی دووشەممە لەگەڵ یاریزانانی هاوڕێی مەشق وراهێنانی بە کۆمەڵی کردووە.
لە یانەی ریاڵ سۆسیدادیش پاش یاریەکەی بەرامبەر بە ریاڵ مەدرید پشکنینی کۆرۆنا بۆ هەموو یاریزانەکان کراوە،هیچ یاریزانێک هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبووە.

More News
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
22 mins لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
23 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
24 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
September 8, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
22 mins لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
23 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
24 hours لهمهوپێش



