
نەوتی سپی
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاشكرايده‌كات: ئه‌گه‌ر ته‌نها پشت به‌و 50 ملیۆن لیتره نه‌وتە ببه‌ستین كه له عێراقه‌وه بڕیاره ره‌وانه‌ى كوردستان بكرێت، ئه‌وا %80 خێزانه‌كانى كوردستان ئه‌مساڵیش نه‌وتیان به‌رناكه‌وێت.
كه‌ریم عه‌لى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى پیشه‌سازى وزه له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند: ماوەی چەند رۆژێکە باس لەوە دەکرێت کە وەزارەتی نەوتی حکومەتی عێراق بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابین دەکات بۆ دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە پارێزگاکانی “هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆک و هەردو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین”.
وتیشى، “ئه‌و رێژه‌یه بۆ هه‌رێمى كوردستان زۆر كه‌مه، چونکە بۆ دابەشکردنی بڕی 210 لیتر واتا یەك بەرمیل نەوتی سپی بەسەر تەواوی خێزانەکانی سنووری هەرێمی کوردستاندا ئەوا پێویستمان بە نزیکەی 250 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دەبێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لەوەرزی زستاندا بە هۆی دابەزینی پلەی گەرمییهوه سێ بۆ پێنج به‌رمیل نه‌وتى سپى بەکاردەهێنن”.
كه‌ریم عه‌لى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “بۆ ئەمساڵیش تەنيا پشت بە حکومەتی عێراق ببەسترێت بۆ دابینکردن و دابەشکردنی نەوتی سپی نزیکەی 20% دانیشتووانی هەرێمی کوردستان سوودمەند دەبن و 80% خانەوادەکانی هەرێم نابێت چاوەڕوانی نەوت وەرگرتن بن.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى روونیشیكرده‌وه: “داواکارین لە ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕی نەوتی سپی پێویست بۆ هاووڵاتییان دابینبکەن پێش هاتنی وەزی زستان و دابەزینی پلەی گەرما، چونکە لە ئێستادا هاووڵاتییان بەهۆی بێ مووچەیی و کەمی دەرامەتەوە ناتوانن بڕی پێویست نەوتی سپی دابین بکەن و بکڕن”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
11 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
14 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
14 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
11 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
14 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
14 hours لهمهوپێش



