بەهۆی سیخوڕیکردن لە رێگەی کامێرەی مۆبایلەکانەوە، فەیسبووک دادگای دەکرێت

فەسیبووک
SNN
دادگای سان فرانسیسکۆ، لە چاوەڕوانی دادگای کردنی خاوەنی فەیسبووکدایە، بەهۆی ئەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرامی سەر بە کۆمپانیای فەیسبووک لە رێگەی کامێرەی پێشەوەی مۆبایلەکان سیخوری بەسەر هاووڵاتییانەوە کردووەو زانیاری و وێنەی بردوون.
بەپێی راپۆرتەکان کە بۆ دادگای سان فرانسیسکۆ بەرزکراوەتەوە، توانراوە لە رێگەی کامێرەی پێشەوەی مۆبایلەکان وێنە و گرتە ڤیدیۆ و دەنگ، بۆ هەر کەسێک کە مەبەستیان بووە بیبەن، لەکاتێکدا گەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام داخرابێت و کەسیش بەکاری نەهێنابێت.
برتینی کۆندێنتی یەکێکە لەو هاووڵاتییە ئەمریکیانەی کە سکاڵای یاسایی لەسەر ئینیستاگرامی سەر بە کۆمپانیایی فەیسبووک بەرزکردۆتەوە، تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە چەند وێنەیەکی لە ڕێگەی مۆبایلەکەیەوە گیراوە بەبێ ئەوەی ئاگاداربێت پاشان لە شوێنی دیکە بینیوێتەوە، دوای ئەم سکاڵا بەرزکردنەوەیەی بریتنی سەدان هاووڵاتی دیکەی ئەمریکی داوای یاساییان لەسەر ئینیستاگرام بەرزکردۆتەوە، ئەو وێنانەشی ئینیستاگرام بردوونی هەموو جۆرە وێنەیەکی تێدایە واتا ئەو تەنیا وێنەی روخسار نابات.
ئاماژەش بەوە کراوە کە کۆمپانیای فەیسبووک وێنەو گرتە ڤیدیۆ و زانیاری هەر کەسێکی بوێت دەتوانێت بەرامبەر پارە بیدات بە کەسێکی دیکە، هەرچەندە ئەم تۆمارکردنی داوایە هێشتا لە دادگا لەسەر فەیسبووک یەکلای نەبۆتەوە بەڵام بە بەڵگە بوونی هەیە فەیسبووک زانیاری هەرکەسێک بیەوێت دەیفرۆشێت بە کەسێکی دیکە بەرامبەر بڕێک پارە کە ڕێژەکەی بەرزە.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
23 mins لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
34 mins لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
55 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
23 mins لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
34 mins لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
55 mins لهمهوپێش



