چاوەڕوان دەکرێت لە ساتەکانی کۆتایی ئەم گرێبەستانە لە ئیتاڵیا یەکلایی ببێتەوە

سیرا-ئای
SNN Sport
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی چەند گرێبەستێکی بڵاوکردووەتەوە، کە لەوانە لە ساتەکانی کۆتایی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ئەنجام بدرێت و یەکلایی بکرێتەوە.
بە پێی زانیاری رۆژنامەکە، ئەیسی میلان بڕی 20 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی یانەی فیۆرنتینا کردووە بۆ گواستنەوەی میلینکۆڤیچ،بەڵام کومیسیۆی خاوەنی یانەکە رەتیکردووەتەوە.
هەروەها ئەگەری هەیە ئێمەرسۆنی یاریزانی یانەی چێڵسی پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە بکات بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ،کانتیش پەیوەندی بە یانەی ئینتەرمیلانەوە بکات، کۆنتی راهێنەری ئینتەر هیوای هەیە گۆڕانکاری رووبدات و گرێبەستەکە ئەنجام بدرێت.
یانەی رۆمای ئیتاڵیش دەیەوێت سمالینگ بە یەکجاری لە مانچستەریونایتد بکڕێت، شەیتانە سوورەکان داوای 18ملیۆن پاوەنیان کردووە، رۆما ئامادەیە 13 ملیۆن یۆرۆ بەو یاریزانە بدات، یانەکانی ئەیسی میلان و ئینتەرمیلان گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن.
لە یانەی ناپۆلیش لە ئەگەری رۆشتنی کۆلیبالی پێشبینی دەکرێت سۆکراست بێبەرامبەر پەیوەندی بەم یانەیەوە بکات.
بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئیتاڵیا لە 5/10/2020 دادەخرێت و لە بەرواری لە 1/9/2020وە کراوەتەوە.

More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
19 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
20 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
22 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
19 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
20 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
22 hours لهمهوپێش



