ده‌رجال داوا له یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان ده‌كات ئەگه‌ر په‌ڵپیان له كاری وه‌زاره‌ت هەیە بەڵگەنامە پێشكه‌ش بكه‌ن

عەدنان دەرجال
SNN Sport
عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی عێراق داوای له یانه و یه‌كێتییه وه‌زرشییه‌كان كرد بەڵگەنامەی فه‌رمی پێشكه‌ش بكه‌ن له ئه‌گه‌ری ئەوەی په‌ڵپیان له كاری وه‌زاره‌ت هه‌بوو.
ده‌رجال له كۆمێنتێكیدا له لاپه‌ره‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووك بڵاوهیكردهوه و وتی:” وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش له‌سه‌ر یه‌ك ماوه له سه‌رجه‌م یانه و ده‌سته كارگێرییه‌كان ده‌وستێت و هیچ بهرژهوەندییهك یاخود مه‌به‌ستێك نیه له وه‌ستان له‌گه‌ڵ لایه‌نێك له سه‌ر به‌رژه‌وەندی لایه‌نێكی تر له نێوان یانه‌كان یان له ناو یه‌ك یانه و هه‌وڵ ده‌دات سه‌رجه‌م كەیسهكان به رێگا یاساییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات”.
روونیكرده‌وه:” ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی یانه‌و په‌راوی فه‌رمی هه‌یه، پێویسته له سه‌ری بیداته فه‌رمانگه‌ی یاسایی له وه‌زاره‌ت و هه‌ڵده‌ستین به گرتنه به‌ری رێكکاری پێویست و گونجاو به خێرایی ، ئەمەش پاش دڵنیابوونه‌وه و وردبینی ، نه‌ك به‌كارهێنانی ده‌زگاكانی راگه‌یاند وتۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ قسه‌كردن به‌ڵكو له رێی كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كان له وه‌زاره‌تی لاوان و ئه‌وه‌ی په‌ڵپی هەیه یاخود زوڵملێكراوه ، بەڵگەنامە فه‌رمییه‌كانی پێشكه‌ش بكات و به‌ڵگه‌كانی په‌یوه‌ستی تایبه‌ت به بابه‌تی پهڵپهكەی لەگەڵبێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


