“هەشتی حەسارۆک، ئەو گرفتەی تائێستا ئیدارەی هەولێر چارەسەری نەکردووە”

خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک
SNN- بڕیار محەمەد
بەهۆی دابیننەکردنی خزمەتگوزاری بۆیان، جارێکی دیكە ژمارەیەک لە خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک لە هەولێر گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوای دابینکردنی خزمەتگوزاری دەکەن.
عەلی نەبی، یەکێک لەخاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک بە SNN ی راگەیاند “ئێمە 17 ساڵە چاوەڕوانین زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک خزمەتگوزاری بۆ بچێت، تاوەکو ئێمەش خانوو لەسەر زەوییەکانمان دروستبکەین، بەڵام حکومەت بە بیانووی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش و ئێستاش دۆخی کۆرۆنا، دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ هەشتی حەسارۆک پشتگوێخستوە”.
ئەوەشی خستەڕوو، زۆرینەمان کرێنشینین دەمانەوێت هیچ نەبێت لەکرێچیەتی رزگارمان بێت، ئێمە ئێستاش چاوەڕوانی ئەوەین خزمەتگوزارییەکان بۆ هەشتی حەسارۆک دەستپێبکات.
ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەوان ئامادەن تێچووی خزمەتگوزاری زەوییەکانیان بدەن بە کارتی تایبەت بۆ ئەوەی چیدی لە چاوەڕوانیدا نەمێننەوە.
ئەوەشیانخستەڕوو، نزیکەی 17 ساڵە حکومەت باجیان لێوەردەگرێت، بەڵام تائێستا هیچیان بۆ نەکردوون و بێ ئاو و ئاوەڕۆ و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانن.
بەشداربووانی گردبوونەوەکە راشیانگەیاند، چەندین جار پرسەکەیان گەیاندووەتە پەرلەمان و لایەنی پەیوەندیدار، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە.
خاوەن زەوییەکانی هەشتی حسارۆک چەندینجارە گردبوونەوە ئەنجامدەدەن، بەڵام تا ئێستا هیچ خزمەتگوزاری دابین نەکراوە بۆیان .
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



