تورکیا لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەکەی کازمییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

تورکیا پێشوازی لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق کرد و رایگەیاند: خوازیاری کاری پێکەوەین .
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ، 7ی ئایار، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: “تورکیا هیواخوازە حکومەتی نوێی عێراق ئامێز بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی وڵاتەکە بکاتەوە و لە ئاست داخوازی سەرجەم لایەنەکاندا بێت و هاوکاربێت لە پرۆسەی سەقامگیری ناوچەکە بکات”.
راشیگەیاند: “لەم کاتەدا کە هەموو جیهان بە کاتێکی هەستیاردا تێپەر دەبێت لە ئەرکەکەیدا سەرکەوتوو بێت”.
وتیشی: “تورکیاش ئامادەیە بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق لە چوارچێوەی کاری پێکەوەیی لە بوارە هاوبەشەکاندا ولەسەرو هەمووشیەوە لە بواری ئاسایش، بازرگانی، وەبەرهێنان و ئاوەدانکردنەوە، کە چەندین ساڵە بووە بە گرێکوێرەی حکومەتە یەک لەدواییەکەکانی عێراق”.
شەوی رابردوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ متمانەی بە کابینەکەی کازمی بەخشی و 15 وەزیری کابینەکەی دەنگی پێویستیان بەدەستهێنا و پێنج کاندیدیش رەتکرانەوە و کاندیدی هەردوو وەزارەتی دەرەوە و نەوت لەنێو لیستی کاندیدەکاندا نەبوون کە پێشکەش بە پەرلەمان کرابوون.
More News
-
لە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
44 mins لهمهوپێش -
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
3 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
44 mins لهمهوپێش -
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
3 hours لهمهوپێش



