
لویس سوارێز
SNN Sport
ئەمڕۆ لویس سوارێز هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە ، ماڵئاوایی لە هاوڕێکانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردوو پەیوەندی بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدەوە دەکات.
سوارێز لە کۆنگرەکە بە چاوی پڕ گریانەوە وتی:”رۆشتم لەم یانەیە زۆر قورسە،من چەندین یادگاریم لێرە هەیە،بەڵام هەندێک جار ئازارمان هەبوو، بەڵام بردنەوەی یەکەم نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان زۆرخۆش بوو”.
دواتر وتی:”پێش ئەوەی پەیوەندی بەم یانەیەوە بکەم لە پلەی ستەیشن نەبێت خەونم بە ئێرەوە نەبینیوەو نەمزانیوە دەبم بە یاریزانی بەرشەلۆنە، دەمەوێت سوپاسی ئەم یانەیە بکەم کە بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ من کردووە،چونکە ئاسان نیە بێیتە ئێرەو بەرشەلۆنە خەونەکەت بە دی بهێنێت،کاتێک تۆ لەم یانەیەی دەبێت لە ئاستی تەواوی خۆت یاری بکەیت، هەموو کات هەوڵمداوە هەموو شتێک پێشکەش بکەم، من دەبێت شانازی بەو شەش ساڵەوە بکەم کە یاریم تێدا کردووە،من سەرم بەرزە کاتێک ئەم یانەیە جێدەهێڵم،دەمەوێت سوپاسی هەموو هاندەرانی بەرشەلۆنە بکەم”.
لەسەر کومانی راهێنەر وتی:”قسەکانی ئەوم قبوڵ کرد، من چاوەڕوانی ئەوەم دەکرد، رێز لە قسەکانی دەگرم، راهێنانم لەگەڵ تیپەکە کرد تا بابەتی داهاتووم یەکلابووەوە،من داوام لەو راهێنەرە کرد رێز لە پرۆفیشناڵیم بگرێت بۆ ئەوەی بەردەوام بم لە راهێنانەکان”.
لەسەر یانە نوێیەکەی ئاتلەتیکۆ مەدرید وتی:” ئەوان تیپێکی کێبڕکێکاران، پێشتر قسەم لەگەڵ گۆدین و گریزمان کردووە،سیمیۆنیش بە پەرۆشە من پەیوەندی بە ئەو یانەیەوە بکەم”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
43 seconds لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
22 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
43 seconds لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
22 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش



