
رۆناڵد کومان
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە تەواوی لەگەڵ یاریزانی یانەی ئەجاکسی هۆڵەندی، سێرجینۆ دیست رێککەوتووەو گرێبەستی نێوانیان تەنیا راگەیاندی فەرمی ماوە.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، دیست ماڵئاوایی لە یاریزانانی هاوڕێی کردووە لە ئەجاکس، لەوانەیە سبەی هەینی ئەم یاریزانە سەردانی بەرشەلۆنە بکات بۆ تەواوکردنی کارەکانی گواستنەوەی.
هەروەها نرخی گواستنەوەی ئەم یاریزانە بە رەگەز ئەمریکییە 20 ملیۆن یۆرۆیە،بەرشەلۆنە دەیەوێت لە شوێنی سیمیدۆ یاری پێبکات، کە ئەمەی دوایی پەیوەندی بە یانەی وڵڤەرهامپتۆن کرد.
دیست لە لای راستی هێڵی بەرگری یاری دەکات و بە رەگەز ئەمریکییەو لە هۆڵەندا لە دایکبووەو تەمەنی 20 ساڵە.

More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4 hours لهمهوپێش



