له نێو ماڵى خاوه‌ن دوكانێكى عه‌لوه 600 كیلۆ پیازى خراپبوو ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا

وێنەی پیازە خراپبووەکە
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
قایمقامیه‌تى كه‌لار ئاشكرایده‌كات “لە نێو ماڵی خاوەن نووسینگەیەکی عەلوەی کەلار دەست بەسەر بڕی 600 کیلۆ پیازی خراپبوودا گیرا و به‌هۆیه‌وه سزایان داوه”.
به‌پێى راگه‌یەنراوێكى قایمقامیه‌تى كه‌لار ئاماژه به‌وه دراوه؛ لیژنەکانی قایمقامیەتى قەزاکە لەنێو ماڵی خاوەن نووسینگەیەکی عەلوەی کەلار دەست بەسەر بڕی 600 کیلۆ پیازی خراپبوودا دەگرن دواى ئه‌وه‌ى پیازهكهیان له‌ناو بردووه، پسوڵەی سزادانیشیان بۆ خاوەنەکەی كردووه”.
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، پێشتر زانیاری‌یان هه‌بووه ئه‌و پیازه له ماڵه‌وه دانراوه، بۆیه ده‌ستبه‌جێ له لایه‌ن لیژنه‌كانیانه‌وه پشكنینان ئه‌نجامداوه كه خاوەنەکەی ویستوویەتی لە نێو بازاڕی شاری کەلار بە سەر هاووڵاتیدا ساغی بکاتەوه.
جێگای ئاماژەیە پێشتر لیژنەی عەلوەی کەلار لە نێو نوسینگەیەکی عەلوەی کەلاردا دەستیان بە سەر بڕی سێ تۆن پیازی خراپ و نەشیاو بۆ خواردندا گرت و نووسینگەکەیان داخست.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش



