“نووسراوى په‌رله‌مانتاره‌كانى گۆڕان كێشه‌ى له‌نێو بزووتنه‌وه‌كه‌دا دروستكردووه”

لۆگۆى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
SNN – عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌شێك له ئه‌ندامانى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌دژى ده‌ستوه‌ردانه هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنى گوڵستان محه‌مه‌د ناده‌ستوورییه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه واژووى هه‌ریه‌كه له: عه‌لى حه‌مه ساڵح، شایان عه‌سكه‌رى، شیرین ئه‌مین، دابان محمه‌د، ئاشنا عه‌بدوڵا و جه‌لال محه‌مه‌دى له‌سه‌ره هاتووه، “ئێمه ئه‌ندامانى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى نوێى سه‌رۆكایه‌تى فراكسیۆن، كۆى پرۆسه‌كه ناده‌ستوورییه، هه‌موو ده‌ستتێوه‌ردانێكى به‌رپرسانى گۆڕان له هه‌ر ئاستێكدابێت ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، پێداگرین له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى پێشوومان كه هه‌ریه‌ك له (دابان محه‌مه‌د، سه‌رۆكى فراكسیۆن، ئاشنا عه‌بدوڵا، جێگر، جه‌لال محه‌مه‌د، بڕیارده‌ر) بوون تێیدا”.
یه‌كێك له‌و ئه‌ندامانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كه واژووى كردووه و نه‌یویست له‌به‌ر هه‌ستیارى بابه‌ته‌كه ناوى بڵاوبكرێته‌وه به SNNى راگه‌یاند: “ئه‌و نووسراوه ماوه‌ى سێ رۆژه ئاراسته‌ى رێكخه‌ر و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانمان كردووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دزه‌ى پێكرا و بڵاوبووه‌وه، تا ئێستاش له‌لایه‌ن بزووتنهوهكهوه هیچ وه‌ڵامێك نه‌دراوینه‌ته‌وه”.
له ئه‌گه‌رى وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ى زیاتردا چ هه‌ڵوێستێكیان ده‌بێت ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشى: “ئه‌وه‌ى كه باسده‌كرێت ئێمه بمانه‌وێت جیابینه‌وه له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان تا ئێستا راسته نییه و هیچ پلانێكى له‌وشێوه‌یه‌مان نییه، به‌ڵام هه‌ڵوێستى ترمان ده‌بێت ئه‌گه‌ر وهڵامنهدرێینهوه”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له به‌رپرسانى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ریگرتوون، “بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و نووسراوه كێشه و دوو بۆچوونى له‌نێو بزووتنه‌وه‌كه‌دا دروستكردووه، چونكه به‌شێكیان پێیانوایه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه له‌سه‌ر حه‌قن، به‌شێكى تریشیان كه نزیكن له رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه‌ن پێیانوایه، هه‌ڵبژاردنى گوڵستان محه‌مه‌د دروسته”.

ده‌قى به‌یاننامه‌كه
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش



