
پارکی هەواری شار - فۆتۆ: رەنج عەبدوڵا
SNN
لە ئێستادا پارکی هەواری شار بێ خزمەتگوزارییە و کۆبوونەوەی بڕێکی زۆری پوش و پەڵاش مەترسیی ئاگر کەوتنەوەی لەسەر پارکەکە دروستکردووە و بەڕێوەبەرەەکەشی بەمهۆیەوە داوای داخستنی دەکات.
لە نووسراوێکدا کە واژووی رێبین جەمیل محەمەد، بەڕێوەبەری پارکی هەواری شاری لەسەرە و ئاڕاستەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی کراوە تێیدا هاتووە، دابیننەکردنی بودجەی پێویست مەترسیی بۆ سەر پارکەکە دروستکردووە.
دەشڵێت: “یان کرێکاری بۆ دابینبکرێت، یان پێویستە بڕیار بدەن پارکەکە دابخرێت بەڕووی هاووڵاتییاندا تا ئەو کاتەی حکومەتی هەرێم بودجەی بۆ دابیندەکات”.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، تائێستا بەشێکی زۆری دارستانەکانی سەروو گژوگیا وشکبووەکانی ناوی پاک نەکراوەتەوە، دەشڵێت: “بەهۆی زۆریی بڕی ئەو پوش و پاوانەوە مەترسی سووتانی بەشێکی زۆری پارکەکە دەکرێت”.

More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش



