بەرپرسێكی گۆڕان: مەسعود بارزانی بەرپرسی سەرەکییە لە لێکەوتەکانی ڕیفراندۆم

دیمەنی بانگەشەی ڕیفراندۆم
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ ئەوەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم مافێكی سروشتی هەر نەتەوەیەكە بۆ سەربەخۆ بوونیان، بەڵام ریفراندۆمی 2017 هەڵەیەكی سیاسی بوو بەسەر كورددا تێپەڕی و پشتیوانان و ئەنجامدەرانی ئەو ڕیفراندۆمە بەرپرسن لەو هەڵەسیاسییەی ئەم دۆخەی ئێستای خوڵقاندووە.
جەبار جەلال، ئەندامی پێشووی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی ساڵی 2017 هەڵەیەكی سیاسی بوو بەسەر كورددا تێپەڕی چونكە نە كاتی بوو نە زەمینەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ڕووی ناوخۆیی و دەرەكی و نێودەوڵەتییەوە ڕەخسابوو بۆ وەها بڕیارێكی چارەنوسساز، بۆیە ئێستا بارودۆخەکە زۆر گۆڕاوە بە بەراورد بە پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، چونكە لە ئێستادا هەژاری و نەبوونی هەلیكار بوونەتە هەڕەشەیەكی جدی لەسەر ئەم گەلە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لێكەوتەكانی ئەو هەڵەسیاسییەی كە بەهۆی ڕیفراندۆمەوە هاتونەتە ئاراوە دەكەونە ئەستۆی ئەو كەسانەی كە بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیاندا لەسەرووی هەمویانەوە (مەسعود بارزانی) سەرۆكی ئەو كاتەی هەرێم چونكە ئەگەر ئەو پشتگیری ئەو كارەی نەكردایە و سوورنەبوایە لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ڕەنگە دوابخرایە بۆ كاتێكی دیكە و ئەم دۆخەش ڕووبەڕووی گەلی كورد نەدەبوویەوە.
ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بە مافێكی سروشتی هەر گەل و نەتەوەیەك دەزانین، بەڵام كاتێك كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی زلهێز و وڵاتانی عەرەبی داوایان لە سەركردایەتی سیاسی كورد كرد ئەو كارە ئەنجام نەدەن و بەگوێیان نەكرا، ئەوە ئەنجامەكەیەتی كە دەیبینین هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی چ دۆخێك بووەتەوە.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
60 mins لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
June 4, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
60 mins لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش


