وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی راگەیەندراوی سامانە سروشتییەکانی هەرێم دەداتەوە

SNN
پاش ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا و لە وەڵامی لێدوانێکی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند “نەوتی هەرێم بە قاچاغنەبراوەتە دەرەوە”، وەزارەتی دارایی عێراق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و وتی: قسەکانی عەلی عەلاوی شێوێندراوە.
وەزارەتی دارایی عێراق لە روونکردنەوەکەیدا دەڵێت: “ئاگاداری راگەیەندراوێکی حكومەتی هەرێمی كوردستانین لەبارەی چاوپێکەوتنێکی ئەم دوایەی وەزیری دارایی لەگەڵ رۆژنامەی “فاینانشیەڵ تایمز”ی لەندەنی، بەداخەوە دیارە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی كۆپییەكی ناتەواو و شێوێنراو و ناوردی دیدارەكەی داوەتەوە و چەند لێكدانەوەیەكی هەڵەی كردووە”.
لە روونکردنەوەکەدا ئەوەش نوسراوە: “تەواوی چاوپێکەوتنەکە لە پێگەی یوتیوب هەیە و ئەگەر سەیر بكرێت، حكومەتی هەرێم بۆی دەردەكەوێت كە ئەو قسانەی بەناوی وەزیری دارایی كراوە، بەشێوەیەكی ناڕاست گوازراوەتەوە”.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراقی دایە و رایگەیاند: “نەوتی هەرێم بە قاچاغ نەبراوەتە دەرەوە و هەموو ئەو دەنگۆیانەی لەوبارەیەوە هەن بێ بنەمان”.
لە راگەیەندراوەکەی سامانە سروشتییەکاندا ئەوەش نوسراوە: “ئامارەکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، لەلایەن رێکخراوی بێلایەنی دیلۆیت بڵاودەکرێتەوە بۆ هاووڵاتییان، دەکرێت حکومەتی فیدراڵیش نموونەی حکومەتی هەرێم پەیڕەوبکات و رێگە بە رێکخراوی بێلایەن بدات کە بڕی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بڵاوبکاتەوە بۆ ئەوەی شەفافیەت و بەرپرسیارێتی تەواو لە کەرتی نەوتدا هەبێت“.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش



