سه‌رۆكی یه‌كێتیی جۆدۆی عێراق:بڕیاری دادگا كاریگه‌ری نابێت له سه‌ر كاره‌كانمان

دیمەنێک لە یاری جۆدۆ
SNN Sport- حسین کەرکوکی
سه‌میر موسۆی سه‌رۆكی یه‌كێتیی جۆدۆی عێراق دووپاتی كرده‌وه كه بڕیاری دادگای به‌رایی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری كه شه‌رعیه‌تی یه‌كێتیی جۆدۆی داوه‌ته یه‌كێتییه‌كی تر ، كاریگه‌ری ناكاته سه‌ر كاره‌كانمان .
موسۆی له به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” دادگا بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركردووه به بێ ئاگاداریمان و ده‌رئه‌نجام هه‌ستاین به تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاره‌كه ، چونكه خاوه‌ن به‌ڵگه‌ی فه‌رمی ناوخۆی و ده‌ره‌كین كه شه‌رعیه‌تی یه‌كێتیه‌كه‌ی ئێستامان دووپات ده‌كاته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه یه‌كێتیه‌كه رێز له بڕیاری دادگاكانی عێراق ده‌گرێت و ده‌بێته یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌وه‌دا، ئەمەش له میانه‌ی بڕیاری داهاتوودا كه له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌رده‌چێت پاش ئه‌وه‌ی جێگیربوونی یه‌كێتیه‌كه‌مان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین”.
هه‌روه‌ها وتی:” ئه‌و بڕیاره كاریگه‌ر نابێت له كاری یه‌كێتیه‌كه‌مان كه له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق و وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش دانی پێنراوه و باشترین به‌ڵگه‌یە، ئێمه وه‌كو سه‌رۆكی یه‌كێتی و ئه‌ندامی له ئه‌نجومه‌نی گشتی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق بەشداری كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی له 26ی مانگی رابردوو ودانپێنانی وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش به یه‌كێتیه‌كه‌مان کردووە ، ئه‌مانه هه‌مووی به‌ڵگه‌ن دووپاتی دەکەنەوە كه باوهڕپێكراوە له سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وەی یه‌كێتیه‌كه‌مان و پێویستمان بە كات نیه بۆ ئه‌وه‌ی له دادگا ئه‌وه بسەلمێنین و ئێمه متمانه‌مان به دادگا راستگۆكانمان هه‌یه له پێدانی مافاكانمان “.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
18 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
18 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
20 hours لهمهوپێش



