
SNNـ بڕیار محەمەد
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەم قۆناغەدا سعوودیە رێگە بە گەشتی عەمرەی هاووڵاتییانی دەرەوەی نادات، بەڵام هەر کاتێک گەشتی عەمرە دەستپێبکاتەوە ئامادەن بۆی.
نەبەز اسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: “ئەنجامدانی عەمرە بە چوار قۆناغ دەبێت، قۆناغی یەکەم و دووهەم و سێهەمیش لەنێو خۆی سعوودیە و مەکە دەبێت و رێگە بە هاووڵاتییانی دەرەوەی وڵاتەکە نادرێت گەشت بکەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “پاش ئەوەی پسپۆڕانی تەندروستی لە سعوودیە چاودێری رەوشی وڵاتەکەیان کرد و راپۆرتی پزیشکییان لەوبارەیەوە ئامادەکرد، دوا قۆناغ دەستپێدەکات کە رێگەدانە بە گەشتی عەمرە لە دەرەوەی ئەو وڵاتەوە، ئەو کاتە حکومەتی سعوودیە بڕیار لەبارەی ئەو گەشتەوە دەدات”.
ئەوەشی خستەڕوو: چاوەڕوان دەکرێت حکومەتی سعوودیە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بڕیار لەبارەی گەشتی عەمرە بدات و ئەگەر رەوشی کۆرۆنا لەژێر کۆنتڕۆڵدابێت، وەڵامی ئەرێنی دەبێت.
وتیشی: ئێمە وەکو وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرکات حکومەتی سعوودیە بریاریدا دەرگا بۆعەمرەکان بکاتەوە، ئێمە ئامادەین و تەواوی ئامادەکارییەکانمان کردووە.
لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا سعوودیە گەشتی عەمرەی لە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتانە قەدەغەکرد کە کۆرۆنا تیایاندا بڵاوبووەتەوە، دواتر بڕیارەکەی گشتگیرکرد و بەتەواوی گەشتەکانی عەمرەی راگرت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
7 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
7 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش



