
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی فۆتۆ: سایتی رەسمیی فڕۆکەخانەکە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە گەشتی فڕۆكەوانی لە نێوان هەولێر و توركیا لە ڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەستیپێكردەوە، بەڵام بە وتەی بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی نێوان سلێمانی و توركیا دیارینەكراوە و ئەوەش پەیوەندی بە توركیاوە هەیە.
تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: تا ئێستا لەلایەن هێڵەكانی فڕۆكەوانی توركیا و بەرپرسانی دیكەی توركیاوە هیچ ئاماژەیەكیان پێنەداوین بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتی نێوان سلێمانی و شارەكانی توركیا هەرچەندە گەشتەكانیان لەگەڵ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستپێكردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و توركیا پەیوەستە بە بڕیاری توركیاوە پەیوەندی بە هێڵی فڕۆكەوانی عێراقییەوە نییە، هەروەك دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی نێوان هەولێر و توركیا بە بڕیاری توركیا بووە.
بە گوێرەی ئامارەكانی یەكێتیی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی و گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان، گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا و عێراق بە سنوورداری دەستیپێكردووەتەوە، بەجۆرێك پێشتر توركیا و عێراق هەفتانە 284 گەشتی ئاسمانی لەنێوانیاندا دەكرا، بەڵام ئێستا مۆڵەتی 40 گەشت دراوە، پێشتر هەفتانە 142 گەشت لە توركیاوە و 142 گەشتیش لە عێراقەوە دەكران، بەڵام ئێستا هەفتانە 40 گەشت ئەنجام دەدرێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
22 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
22 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23 hours لهمهوپێش



