
ڤاکسینی کۆرۆنا
SNN
کۆمپانیای بایۆتێکنۆلۆجی ئەمریکی نۆڤاڤاکس رایگەیاند: تاقیکردنەوەکانیان لەسەر ڤاکسینێکی دژ بە کۆرۆنا چووەتە کۆتا قۆناغەوە. ئەمەش دەبێتە 11هەمین جۆری ڤاکسین کە ئێستا لە کۆتا قۆناغی تاقیکردنەوەدایە.
کۆمپانیا ئەمریکیەکە سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی وتوویەتی: لە کۆتا قۆناغدا 10 هەزار خۆبەخش بەشدارن کە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 84 ساڵدایە.
وتیشی: تاقیکردنەوە لەسەر خۆبەخشەکان لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت، ئێمە گەشبینین بەو ڤاکسینەی کە پەرەمانپێداوە، بەوەی کاریگەری باشی دژ بە ڤایرۆسەکە دەبێت.
جگە لەو کۆمپانیا ئەمریکییە، لە ئێستادا زانکۆی ئۆکسفۆرد لە بەریتانیا سەرقاڵی کۆتا تاقیکردنەوەیە لەسەر ڤاکسینێکی، چەند کۆمپانیایەکی ناوداریش لە نێویاندا مۆدێرنا، فایزەر، ئەسترازێنکا، سەرقاڵی تاقیکردنەوەن، ڤاکسینەکانی دیکەش لە ڕوسیا و چین کاریان لەسەردەکرێت.
تا ئێستا تەنیە لە ڕوسیا و چین دەست بە دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بەسەر هاووڵاتییان کراوە، عێراقیش رایگەیاندووە: هەرکاتێک رێکخراوی تەندروستی جیهانی ڤاکسینێکی پەسەندکرد، بەدەستیدەهێنێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
10 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
10 hours لهمهوپێش



