سه‌باره‌ت به لقی شاره‌كانی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق .. چاوه‌ڕوانی ره‌شنووسی فیفا ده‌كرێـت

یەکێتیی تۆپی پێی عێراق
حسێن کەرکوکی- SNN Sport
ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یه‌كێتیی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی و ئاسیا له رێگای ئۆنلاینه‌وه کردووە به ئاماده بوونی ( محه‌مه‌د فه‌رحان ) ئه‌مینداری گشتی ده‌سته‌كه.
ئه‌یاد بنیان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاسییكردنه‌وه‌ی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق له به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” كۆبوونه‌وه‌كه ئیجابی بوو ، هه‌ردوو یه‌كێتیه‌كه ستایشی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌یان كرد له سایه‌ی دۆخی نائاسایی و ناهه‌موار كه عێراق تیایدا گوزه‌ر ده‌كات، ئەمەش به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ، سوربوونیان له سه‌ر ته‌واوكردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی پێیان سپێردراوه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه داواكراوه‌كان “.
هه‌روه‌ها بنیان وتی:” كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆیه‌كی فراوانی به‌خۆوه بینی ده‌رباره‌ی هه‌ندێک بابه‌ت ، دیارترینیان گفتوگۆكردنی هه‌ندێک بڕگه و هه‌موواركردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به ڕه‌شنووسی یاسای بنه‌ڕِه‌تی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراقە”.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاسییكردنه‌وه روونیكرده‌وه:” یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ ره‌شنووسی یاسای بنه‌ڕه‌تی تایبه‌ت به یەكێتییه‌كانی شاره‌كان و یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌نێرێت بۆ ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی داهاتوو گفتوگۆی له سه‌ر بكرێت و نه‌خشه رێگا بۆ ماوه‌ی داهاتوو دیاری بكرێت ، كه بریتییه له كاته پێویسته‌كان بۆ په‌سندكردنی یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌كان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن “.
له كۆتاییدا بنیان وتی:” بە پاڵپشتی هه‌ر دوو یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی و یه‌كێتیی ئاسیا هانمان ده‌دات له سه‌ر به‌رده‌وامبوون له كاری راسته‌قینه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كان به شێوه‌یه‌ك بێت ، وێڕای ئەوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بابه‌ته‌كانی ئاڵۆز كردووه له هه‌موو جیهان ، به‌ڵام دڵنیان له هه‌نگاوه‌كانمان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجه‌ی كه ده‌سته‌ی ئاسییكردنه‌وه له پێناویدا درووست بووه بۆ دروستكردنی بنه‌ما ته‌ندروستییه‌كان كه له داهاتوودا تۆپی پێمان پشتی پێ ده‌به‌ستێت “.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش



