گرێبه‌ستى عه‌ره‌به هاوردەکان تەنیا راگیراوە و هه‌ڵنه‌وه‌شێندراونه‌ته‌وه

گوندێکی کەرکوک
SNN-سیروان حەسەن
له بڕیارێكیدا وه‌زاره‌تى دادى عێراق گرێبه‌ستى عه‌ره‌به هاورده‌كانى سه‌رده‌مى به‌عس له كه‌ركوك ڕاگرتووه، به‌ڵام كوردنیشینه‌كان بڕوایان وایه لایه‌نى حكومى ناوچه‌كه بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ناكه‌ن و خودى دادگاى كه‌ركوك نووسراویان بۆ عه‌ره‌بى هاورده كردوه له‌سه‌ر زه‌وى كورد نیشته‌جێ بن.
له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017 ته‌نها به 10 رۆژ عه‌ره‌به هاورده‌كانى تكریت و رومادى و موسڵ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ى عێراق روویان له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و به تایبه‌تى سنوورى كه‌ركوك كرد و داوایان كرد كورد ناوچه‌كه‌یان بۆ چۆڵ بكات كه پێشتر له لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه ئه‌و ناوچانه له كورد وه‌رگیرایه‌وه درا به‌و عهرهبانە، به‌ڵام كورد له دواى ساڵى 2003 گه‌ڕانه‌وه شوێنى خۆیان.
حاجى ئه‌حمه‌د ساڵح كوردنیشینێكى سنوورى په‌ڵكانه له كه‌ركووك به snnى راگه‌یاند: كێشه‌ى نێوان كورد و عه‌ره‌بى هاورده له سنووره‌كه به‌رده‌وامى هه‌یه و دیسانه‌وه ژماره‌یه‌ك زۆر عه‌ره‌بى هاورده روویان له ناوچه‌كانى په‌ڵكانه كردووه و داوا ده‌كه‌ن كورد سنووره‌كه‌یان بۆ چۆڵ بكات و خۆیان به خاوه‌نى زه‌ویوزارى ئه‌و گوندانه ده‌زانن كه پێشتر له پرۆسه‌ى ته‌عریب له سه‌ری نیشته‌جێ بوون و كورده‌كان ده‌ركران.
وتیشى: “هه‌رجاره و به بیانوویه‌ك ئه‌و عه‌ره‌بانه ڕوو له سنووره‌كه ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت شه‌ش خێزانیشیان جێگیربوون و له لایه‌ن حكوومه‌ت و هێزه ئه‌منییه‌كانیشه‌وه پشتگیریى ده‌كرێن. له تازه‌ترین رووداویشدا ئه‌مڕۆ هه‌ینى زیاتر له 20 ئۆتۆمبیلى هاووڵاتییانی عه‌ره‌ب هاتوونه‌ته په‌ڵكانه و به ناوى میواندارى و نانخواردن له گوندهكهدان و به‌مشێوازه ده‌یانه‌وێت هێزى خۆیان نیشان بده‌ن و ورده ورده نیشته‌جێ ببن”.
سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دادى عێراق كه بریاریداوه گرێبه‌ستى عه‌ره‌ب هاورده‌كان راگیراوه، حاجى ئه‌حمه‌د وتى، بڕواناكهین ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بكه‌ن، چونكه كورد له ناوچه‌كه هێزى نییه و هه‌موو لایه‌نه‌كانیش پشتگیرى له عه‌ره‌به‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌و گوند نیشینه كورده باسیشى له‌وه‌كرد، هه‌تاوه‌كو ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش له لایه‌ن دادگاكانى كه‌ركووك نووسراو بۆ عه‌ره‌به هاورده‌كان ده‌كرا به‌وه‌ى له‌سه‌ر زه‌وى كورده‌كان نیشته‌جێبن به تایبه‌تیش كه له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه به‌شێك له گونده‌كان چۆڵبوون یان كورد رێژه‌یان له سنووره‌كه كه‌مبووه‌وه.
جه‌مال شوكر ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر پارێزگاى كه‌ركووك به snnى راگه‌یاند؛ دواى ئه‌وه‌ى له ساڵى 2005 مادده‌ى 140 جێگیركرا له ده‌ستور لیژنه‌یه‌ك پێكهێنرا بۆ سڕینه‌وه‌ى ئاسه‌وارى ته‌عریب له هه‌موو روویه‌كه‌وه وه‌كو گه‌ڕانه‌وه‌ى زه‌وى بۆ خه‌ڵكه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ى و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ر و هه‌موو ئه‌وانه‌ى له چوارچێوه‌یه زه‌ره‌رمه‌ندبوون.
وتیشى، له ساڵى 2007 له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى مادده‌ى 140 هه‌موو گرێبه‌سته‌كانى سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه و كه بۆ جوتیارانى عه‌ره‌بى هاورده كردووه. هه‌روه‌ها بڕیارى 29ى ساڵى 2012 بۆ به‌شێكیان ده‌رچووه كه ئه‌و زه‌وییانه ده‌بنه دوو به‌شه‌وه به‌شێكیان له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كاروبارى باكوور دراوه‌ته عه‌ره‌به‌كان و به‌شێكیان له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تى شۆڕشه‌وه بووه.
جه‌مال شوكر راشیگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌ى 29ى ساڵى 2012 ئاراسته‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و داد كراوه، به‌ڵام له لایه‌ن ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌وه جێبه‌جێنه‌كراوه له ئێستادا وه‌زاره‌تى دادى عێراق بڕیارێكى داوه گرێبه‌ستى عه‌ره‌به‌كان كه له‌م دواییه‌دا له دادگا بۆیان كراوه و ده‌چنه سه‌ر كورده‌كان ڕابگیرێت تا ئه‌و كاته‌ى لیژنه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كات.
هۆكارى جێبه‌جێنه‌كردنى بڕیارى 29ى 2012 به وته‌ى جه‌مال شوكر بۆ ئه‌وه‌یه وه‌زاره‌تى داد به‌شێك له دادوه‌ره‌كانى له دژین و بهرێوهبهرایهتییهكانى جێبه‌جێكردن له خواره‌وه‌ى خۆیان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه جێبه‌جێ نه‌كه‌ن بۆیه ئه‌و بڕیاره هه‌شت ساڵه وه‌كو خۆى ماوه‌وه و بریاره‌كه‌ى لیژنه‌ى مادده‌ى 140 جێبه‌جێ ناكه‌ن.
له سنوورى كه‌ركووك له ناوچه‌كانى دووبز، داقووق، سه‌رگه‌ڕان عه‌ره‌بى هاورده له لێشاو ڕوویان له زه‌وى زارى كورد كردووه كه به‌شێك له گونده كورده‌كان به‌هۆى خراپى بارودۆخى ئه‌منى و په‌لاماره‌كانى داعشه‌وه رووداوه‌كانى 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
25 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
25 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



