
میسی
SNN Sport
لیونیل میسی ئه‌رجه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشەلۆنه ، ماڵئاوایی له لویس سوارێزی هاوڕێی كرد ، كه یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ی جێهێشت و روویكرده یانه‌ی ئاتلەتیكۆمهدرید پاش 6 ساڵ یاریكردن له‌گه‌ڵ بلوگراناو هێرشێکی توندی کردە سەر ئیدارەی یانەکەی.
میسی له نامهیەكیدا ئاڕاسته‌ی سوارێزی كرد له رێگای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ( ئینستاگرام ) وتی:” ئه‌مڕۆ چوومه ژووری جلگۆرین و بیری شتێكی گران به‌هام كرد ، چه‌نده قورسه به‌رده‌وام نه‌بوون له به‌شداریكردن له‌گه‌ڵت رۆژ له دوای رۆژ ،چ له ناو یاریگا بێت یاخود له ده‌ره‌وه‌ی یاریگا “.
هه‌روه‌ها میسی وتی:” زۆر بیرت ده‌كه‌م ، چه‌ندین ساڵ تێپه‌ربوون ، هاوڕێی زۆر ، نیوه‌رۆ خواردن ، ئێواران خواردن ، چه‌ندین شتی تر كه هه‌رگیز له بیر ناكرێن ، هه‌موو رۆژێك پێكه‌وه ، نامۆ ده‌بێت به درێسێكی ترەوه ببینرێیت ، له‌وه‌ش زیاتر رووبهڕووبوونهوهت ، شایسته‌ی ئه‌وه بوویت وه‌كو یه‌كێك له دیارترین یاریزان له مێژووی یانه‌كه بڕۆیت ، نه‌ك به‌ده‌ركراوی وه‌ك ئه‌وه‌ی كردیان ،به‌ڵام راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یە كه من له هیچ شتێك له‌م قۆناغەدا سەرسام نابم “.
له كۆتاییدا وتی:” هیوای سەركهوتنت بۆ ده‌خوازم له‌م قۆناغه نوێیه ، زۆر خۆشم ده‌وێیت ، به‌م نزیكانه ده‌تبینمه‌وه هاوڕێکەم”.
لە دوای بڕیاری مانەوەی لە یانەی بەرشەلۆنە، میسی دووەمجارە بە راستەوخۆ هێرشدەکاتە سەر ئیدارەی ئێستای یانەکەی.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


