وێنه:یه‌كه‌مین چالاكی یه‌كێتیی موای تای عێراق له سلێمانی ده‌ستیپێكرد

چالاکی یەکێتیی موای تای عێراق
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یه‌كێتیی موای تای عێراق یه‌كه‌مین چالاكی یه‌كێتیه‌كه له شاری سلێمانی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
له هۆڵی یانه‌ی ئاشتی بهئامادبوونی مسته‌فا كه‌عبی سه‌رۆكی یه‌كێتیی موای تای عێراق و ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه و به به‌شداری نزیكه‌ی 200 راهێنه‌ر و یاریزان،یه‌كه‌مین چالاكی یه‌كێتیه‌كه به كردنه‌وه‌ی خولێك بۆ راهێنه‌ران و به‌رزكردنه‌وه‌ی پشتێنی یاریزانان ده‌ستی پێكرد.
سیروان مینه ئه‌ندامی یه‌كێتیی موای تای عێراق ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” توانیومانه زیاتر له حه‌وت یانه له سنوری پارێزگای سلێمانی به‌شداری ئه‌م چالاكییه بكه‌ن، جگه له به‌شداریكردنی چه‌ندین یانه له پارێزگاكانی هه‌ولێر و موسڵ و پارێزگاكانی تری باكووری عێراق، هه‌روه‌ها چه‌ندین پاڵه‌وانی ئاسیا و جیهانیش به‌شدارن، نابێت ئه‌وه‌شمان بیرچێت كه له شاری سلێمانی هه‌ریه‌ك له هادی فه‌ره‌یدون و شاهێز فازل و به‌همه‌ن محه‌مه‌د كه پاڵه‌وانی یاریه‌كه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و خاوه‌نی مه‌دالیای ئاسیا و جیهانن به‌شدارن”.
سیروان راشیگه‌یاند:” به‌دڵنیاییه‌وه به‌شداربوون راهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده جۆراو جۆره‌كانی عێراق و كۆكردنه‌وه‌ی باشترینه‌كانی عێراق له‌شاری سلێمانی كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر ئاستی راهێنه‌ر و یاریزانی كورد ده‌بێت بۆ پێشكه‌وتنی ئاستیان، هه‌روه‌ها ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتیی موای تای عێراق بۆ خۆی گرنگی و به‌هێزی زیاتری داوه به خوله‌كه بۆ له نزیكه‌وه ئاگادار بوون له ئاستی پاڵه‌وانه‌كانمان، هه‌روه‌ها به نیازیشه له نزیكه‌وه سه‌ردانی چه‌ندین یانه‌ی شاری سلێمانی بكات”.
ئه‌و ئه‌ندامه كورده‌ی یه‌كێتیی موای تای عێراق وتیشی:”به‌هێزی شاری سلێمانی له یاریه‌كه‌دا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئێمه له ساڵی 2014 وه‌ك لیژنه ده‌ستمان به كاره‌كانمان وه‌ك یاری موای تای كرد، بۆیه به‌رده‌وام بوونمان و دروستكردن و پێگه‌یاندنی چه‌ندین پاڵه‌وان وایكرد كه ئێستا سوپاس بۆ خوا یه‌كێتیی تایبه‌تمان هه‌بێت به خۆمان له‌چاو پارێزگاكانیتری كوردستان “.
جیاواز له زۆربه‌ی یارییه تاكه‌كان له ئێستادا یاری موای تای له عێراق گرنگییه‌كی زیاتری پێده‌درێت و له ئێستاشدا له‌سه‌ر ئاستی عێراق له پێشه‌وه‌ی یارییه تاكه‌كاندایه”.

More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
5 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
5 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
7 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
5 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
5 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
7 hours لهمهوپێش



