
REUTERS/Amir Cohen
بەڕێوەبەری بەشی پیشەسازی تورکیا رایگەیاند، ئەمریکا بەردەوامە لە ناردنی پارچەکانی فڕۆکەی F-35 بۆ تورکیا، سەرباری بڕیاری راگرتنی پرۆگرامی تایبەت بە فڕۆکەکە.
ئیسماعیل دەمیر، ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا کە بەشێوەی ئۆنڵاین ئەنجامیدابوو، رایگەیاند: “تورکیا بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی پارچەکانی فڕۆکەی F-35، هەروەها گەیشتنی پارچەکانی ئەو فڕۆکەیە لە ئەمریکاوە بەهۆی کۆرۆناوە دواکەوتووە بەڵام دواجار دەگاتە دەستمان”.
وتیشی: “دەرکردنی تورکیا دەبێتە هۆی ئەوەی ئەندامانی دیکەی بەشدار لە پەرەپێدانی سیستەمەکە بە بڕی 600 ملیار دۆلار پشکی خۆیان لە سیستەمەکە زیادبکەن”.
لە مانگی تەموزی رابردوودا ئەمریکا بەشداریکردنی تورکیای لە پڕۆگرامی دروستکردن و کڕینی فڕۆکەی F-35ی ئەمریکی هەڵپەسارد، لە کاردانەوەی کڕینی سیستەمی ئێس 400 لە روسیاوە.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



