
FOTO: GOOGLE
SNN
بزنسمانێکی بواری نەوت ئاشکرایدەکات، رەنگە لەماوەی ساڵ و نیوێکی دیکەدا و لەئایندەی نزیکدا نرخی بەرمیلێک نەوت بچێتە 100 دۆلار.
نەجیب ساوێرس بزنسمان و ملیاردێری میسری دەڵێت: “پێشبینی ئەرێنیم هەیە و نەک تەنیا کەرتی نەوت، بەڵکو کەرتەکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری و ئینتەرنێتیش دەبووژێنەوە و نرخی یەک بارمیل نەوت لەساڵ و نیوی داهاتوودا دەبێتە 100 دۆلار”.
ساوێرس لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵیCNBC وتیشی: “من پێچەوانەی شارەزایانی دیکە قسە دەکەم و پێموایە ئەوەی ئەوان وتوویانە نەوتی خاو لە 40 دۆلاردا دەوەستێت و بۆ 2021 دەچێتە 50 – 55 دۆلاری ئەمریکی، هەڵەیە”.
ماوەیەکە نرخەکانی نەوت لەجیهاندا بەرز و نزمیی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت و بۆ جێگیرکردنی بازاڕیش وڵاتانی ئۆپیک پڵەس رۆژی 12ی نیسان رێککەوتن لەسەر ئەوەی بەهەمهێنان کەم بکەنەوە.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



