45 لە سەدی کۆمپانیاکان لە هەرێم تورکین؛ زۆرینەشیان لە هەولێرن

SNNـ بڕیار محەمەد
زۆرترین ئەو كۆمپانیایانەی لە هەرێم كار دەكەن توركی و ئێرانین، بە ڕێژەی لە 45%ی كۆمپانیاكانی هەرێم توركین و لە 11%ی ئێرانین، ئەو ڕێژەیەش لە پێش قەیرانی دارایی هەرێم و دوای قەیران گۆڕانكاری بەسەر هاتووە.
بەپێی ئامارێکی وەزارتی بازرگانی کە دەست SNN کەوتووە: “لەگەڵ ئەوەی كە ژمارەی كۆمپانیا ئێرانی و توركییەكانی هەرێم بە بەراوردی دروستبوونی قەیرانی دارایی بەرەو كەمبوونەوە چووە، بەڵام تاكو ئێستا تۆماركردنی كۆمپانیاكانی توركیا و ئێران بۆ وەبەرهێنان بەردەوامە، بەشی زۆری ئەو كۆمپانیانە لە هەولێرن، كە ڕێژەكەی سێ ئەوەندەی سلێمانییە.
بەپێی ئامارەکە: “پێش قەیرانی دارایی 400 كۆمپانیای ئێرانی و 1200 كۆمپانیای توركی لە هەرێم كاریان دەكرد، كە پشكی شێری كۆمپانیاكان دابەش بوون بەسەر پارێزگای هەولێر بە ڕێژەی دووەمیش سلێمانی دواتریش دهۆك”.
بەپێی زانیارەکان: “لە ئێستادا 1100 كۆمپانیای توركی و 420 كۆمپانیای ئێرانی لە هەرێمی كوردستان هەیە، كە بە ڕێژەی لە 45%ی كۆمپانیاكانی هەرێم توركین و لە 11%یان ئێرانین، لەو ڕێژەیەش لە پارێزگای هەولێر 850 كۆمپانیای توركی و 150ی ئێرانی هەیە، لە پارێزگای دهۆك 150 كۆمپانیای توركی و 20 كۆمپانیای ئێرانی كار دەكەن، لە پارێزگای سلێمانییش 350 كۆمپانیای ئێرانی و 100 توركی هەیە”.
شایەنی باسە كۆمپانیاكانیا ئێرانی و توركییەكان كارەكانیان جۆراوجۆرن لە هەرێمی كوردستان، لە كاروباری نەوتەوە تێیدایە تاوەكو دەگاتە هێنانی خواردەمەنی و پێداویستی ڕۆژانە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


