بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق کرد

SNN
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازیکرد لە مارتن ھووس، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و ڤینسۆ گیۆم، پۆپۆ لێپرسراوی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان و پێی راگەیاندن: “یەکێتی خاوەن ستراتیژێکی یەکێتییانەیە”.
لە دیدارێکی دۆستانەدا دواین پەرەسەندنە سیاسییەکان و رووداوەکانی پەیوەست بەھەرێم و عێراق و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست خرایە بەرباس و لە روانگەی سیاسەتی یەکێتی بۆچوونەکان خرانەڕوو .
لای خۆیەوە ھاوسەرۆکی یەکێتی بەوردی لەسەر پرسەکان روئیای یەکێتی روونکردەوە و رایگەیاند: سیاسەتی روون و نیشتمانیمان، بڕیاری گەڵاڵەکراوی یەکێتییە بۆ ھەموو ئەو بارودۆخانەی دێنە پێش و کاریگەرییان لەسەر ھەرێم ھەیە بۆ ئەوەش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خاوەن ستراتیژێکی یەکێتییانەیە بە رەچاوکردنی دۆخی ناوچەکە و حکومڕانییەکی باشتر کە وەڵامدەرەوەی پێویستی و داخوازییەکانی ئەمڕۆی خەڵک بێت”.
ھەر لەدیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند: “یەکڕیزی نیشتمانی و چاکسازی ریشەیی لە ئیدارەدان و دەوڵەتداری و دامەزراندنی وەحدەی نیشتمانی کوردستانی، دیدگامانە بۆ ھەرێمێکی ئاوەدانتر و عێراقی فیدڕاڵ کە شەراکەتی راستەقینە و دەستوور بنەمای پەیوەندییەکانمان بێت”.


More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


