دڵشاد عومەر: سیستمی ئۆفلاین پەیڕەو دەكەین و هەفتەی ڕۆژێكیش خوێندكاران دەچنەوە پۆلەكان

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات، ئەو سیستمەی كە باسی لێوەدەكرێت بۆ ئەمساڵ پەیڕەو بكرێت ئۆنلاین نییە بەڵكو ئۆفلاینە و وانەكان تۆماركراون و خوێندكاران دەتوانن لەهەر كاتێكی ڕۆژدا وانەكان بخوێنن، دەشڵێت: ” هەفتەی ڕۆژێك خوێندكاران دێنەوە ناو پۆلەكانیان”.
دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە SNNی رایگەیاند: بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن هەموو ڕێكارێكی تەندروستیمان گرتووەتە بەر بە تایبەت لە ڕووی دووری نێوان خوێندكاران و بەكارهێنان و بەستی ماسك لە لایەن مامۆستایان و خوێندكارانەوە پشتیوانی ناڕەزایەتیەتیەكانی مامۆستایان دەكات و لەگەڵ داخوازیەكانیاندایە، روونكردنەوەش دەدات لەبارەی دەستپێكردنەوەی خوێندن بە سیستمی ئەلیكترۆنی.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو سیستمەی كە باسی لێوەدەكرێت بۆ سەرەتای خوێندنی ئەمساڵ پەیڕەوبكرێت سیستمی ئۆفلاینە نەك ئۆنلایەن، چونكە جیاوازی لەو دوو سیستەمەدا هەیە ئۆفلاین ئەوەیە كە وانەكان تۆماركراون خوێندكاران دەتوانێت لە هەركاتێكدا بێت وانەكانیان بخوێنن، بەڵام سیستمی ئۆنلایەن ئەوەیە كە دەبێت هەموو كات خوێندكار هیڵی ئینتەرنێتی پێبیت، بۆیە وابڕیارە كە لە هەفتەیەكدا رۆژێك دەبێت خوێندكاران بێنەوە پۆلەكان و لەگەڵ مامۆستاكانیان لەبارەی وانەكانیانەوە ڕاوێژ بەیەكتر بكەن.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو: لەگەڵ داخوازیەكانی مامۆستایاندام بۆ خەرجكردنی موچەكانیان لەكاتی خۆیدا بۆ ئەو مەبەستەش هەرچی بە ئیمە بكرێت ئەنجامی دەدەین لە گەیاندنی ناڕەزایی و پەیامی مامۆستایان بە وەزیری پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەكان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


