“ئهگهر دۆسیهى خیانهت ههڵبدهینهوه ههموو كهس دهزانێت كێ شهرمهزاره”

هێمن ههورامى، جێگرى سهرۆكى پهرلهمان
كهمێك لهمهوبهر فراکسیۆنی سەوز لە پەرلهمانى كوردستان له راگهیهنراوێكدا وهڵامى جێگیرى یهكهمى سهرۆكى پهرلهمانى دایهوه، كه تێیدا هاتووه: بۆ ھەورامی چاکتر بوو لاپەرەکانی مێژوو ھەڵنەداتەوە ، چونکە ئەگەر باس لە دۆسیهى چاوساغی و لەشکر کێشی و خیانەت بەرامبەر ھێزە کوردستانیەکان بکەین بەدڵنیایی ئەو لەھەموو کەس باشتر دەزانێت کە لەو بابەتەدا کێ شەرمەزاری مێژووە.
له راگهیهنراوهكهدا كه ئهمڕۆ بڵاوكراوهتهوه فراكسیۆنى سەوز له پهرلهمانى كوردستان ئاماژهى بهوهكردووه “بەداخەوە ئەمڕۆ ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، كە بۆ پاساو هێنانەوەی شانۆگەریەکەی ئەمڕۆی ئەنجامیدا، نەک نەیتوانی بەرگی حیزبی لەخۆی داماڵێت، بەڵکو نمایشەکەی بەجۆرێک پڕ هەڵەی سیاسی و مەنهەجی بوو ، ھەرگیز لە ئاستی جێگری سەرۆک پەرلەمان نەبوو ، لەو چوارچێوەیەدا بێ موناسەبە، بە پاساوی وەڵامدانەوەی پرسیارێکی ئامادەکراو لەلایەن خۆیەوە، ھێرشی نارەوای کردە سەر یەکێتی نیشتمانی کوردستان و تۆمەتی بێ بنەماو بێ ئەرزشی دایەپاڵی”.
فراكسۆنى سهوز ئهوهشى خستووهتهڕوو “بۆیە بۆ هێمن هەورامی (ئەندامی سەرکردایەتی پارتی) باشتر بوو بێدەنگی ھەڵبژێریت یان ھەوڵبدات پاساو بۆ ئەو نمایشە ساختە و ناوەڕۆک بەتاڵەی ئەمڕۆی بھێنێتەوە ،کە لەژێر ناوی جێ بەجێکردنی یاسا ،بووە هۆکاری دردۆنگی و تێکدانی سازان و یەکریزی نیشتمانی و ناشرین کردنی دامەزراوەی پەرلەمان”.
باسى لهوهشكردووه “بۆ ھەورامی و بەرژەوەندی حزبەکەشی چاکتر بوو لاپەرەکانی مێژوو ھەڵنەداتەوە ، چونکە ئەگەر باس لە دۆسێی چاوساغی و لەشکر کێشی و خیانەت بەرامبەر ھێزە کوردستانیەکان بکەین بەدڵنیایی ئەو لەھەموو کەس باشتر دەزانێت کە لەو بابەتەدا کێ شەرمەزاری مێژووە و لە ئێستاشدا بەردەوامە، خەلکی کوردستان باش ئەوانە دەناسن کە لە دەستکێشکردنی بێگانە و لە بواری پێدانی زانیاری بەدوژمن و ڕاوەدونان و دەستگیرکردنی کوردستانیان پسپۆرن و چاوساغی بۆ فرۆکە جەنگیەکانی بێگانە و دەستکێشی کردنی لەشکری بێگانە بۆ داگیرکردنی خاکی ھەرێمی کوردستان پیشەی ڕۆژانەیانە. ئەوانە ناسراون کە گەمارۆ و خەندەق بە چواردەوری رۆژئاوا لێدەدەن و ھاوکاری و چاوساغی بۆ سوپای بێگانە دەکەن”.
له بهشێكى ترى راگهیهنراوهكهدا روونكراوهتهوه “ھێمن ھەورامی باشتر دەزانێت ئەوەی ئەمڕۆ کرا بەتەنھا گەمەیەکی ناشرین نەبوو لەژێرناوی سەروەری یاسا بەڵکو ھستریای سەرکەوتنێکی ساختە بو و غەدرێکیش بوو لە پێکھاتەکانی کوردستان کرا بۆ تێکدانی یەکریزی و ناشرین کردنی پرۆسەی حوکمرانی بەکارھێنران و کرانە بەشێک لەگەمەی سیاسی. ئێمە داوا لەسەرکردە دەستڕۆیشتووەکانی پارتی دەکەین بەوردی گوێ لە وتەکانی ھێمن ھەورامی بگرن بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی سیاسی نوێنەری حیزبەکەیان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن، بۆ ئەوەی دڵنیابن کە نوێنەرایەتی بەخەڵکی دەرون پڕ لەقین ناکرێت، هەرچەندە بڕوای خۆمان وایە کە ئەم قسانە بە مەبەستی تێکدانی زەمینەی کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی یەکێتی و پارتی کردووە نەک لە نائاگاییەوە”.
لەکۆتاى راگهیهنراوهكهدا ئهوهشهاتووه “دەمانەوێت بزانێت کە بۆ ئەو نەهاتوە قسە لەسەر پەیوەندیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هێزو لایەنەکانی تری کوردستان بکات، لێرەوە جارێکیتر دڵنیاتان دەکەین بەدروستکردنی قەیرانی دەستکرد و ھەڵای راگەیاندن و بابەتی لابەلا زەرەیەک ئێمە لە پشتیوانی و داکۆکی کردن لەسەر مافەکانی ھاوڵاتیان و باوەڕە چەسپاوەکانمان کەم ناکاتەوە”.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



