لە شەش مانگی رابردوو ئاستی ئاڵووگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێم و توركیا زۆر دابەزیووە

وێنە: بڕیار محەمەد/SNN
SNN-بریار محەمەد
سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: ئامارێكی ورد نیە، بەڵام لە شەش مانگی ڕابردوو بەهۆی كۆڕۆنا ئاستی ئاڵووگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و تورکیا زۆر دابەزیووە، بەڵام لەدوای مانگی حوزەیران ئاستەكە بەرزبۆتەوە، بە ئومێدین ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بگاتەوە بە ئاستی ساڵی 2019.
ئەمڕۆ وەفدێكی كونسوڵخانەی توركیا كە پێكهاتبوو لە كونسوڵی نوێی بازرگانی و گومرگ سەردانی لقی هەولێری یەكێتی هاوردە و ناردنكارانیان كرد و بڕیاردرا هەماهەنگی زیاتر بكرێت بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانكاری بۆ بازرگانانی هەرێم.
گەیلان حاجی سەعید، سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەردوو كونسوڵی نوێی بازرگانی و گومرگی كونسوڵخانەی توركیا سەردانیان كردین، گفتوگۆمان كرد لەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان توركیا و هەرێم و عێراق، هەروەها هەماهەنگی نێوانمان دووپاتكردەوە بۆ ئاسانكاری بازرگانانی هەردوولا، كە پێمان وایە قۆناغی ئێستای بازرگانی دەبێت جیاواز بێت.
دەشڵێت: كونسوڵی بازرگانی توركیا جەختی لەهەماهەنگی و ئاسانكاری بۆ بازرگانانی هەرێم كردەوە بۆ پەرەپێدانی زیاتری ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
سەبارەت بە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كاریگەریەكانی كۆڕۆنا ڕوونیكردەوە، ئامارێكی ورد نیە، بەڵام شەش مانگی ڕابردوو بەهۆی كۆڕۆنا ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی زۆر دابەزی، بەڵام لەدوای مانگی حوزەیران ئاستەكە بەرز بۆتەوە بەئومێدین ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بگاتەوە بە ئاستی ساڵی 2019 كە نزیكەی 10 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان توركیا و عێراق بووە، هیواداریشن ئاستەكە زیاتر بەرزبێتەوە، لەهەمان كاتدا توركیا هاوكاربێت لەدامەزراندنی كارگە بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی.


More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


