ئاسایشی ڕاپەڕین فێڵێکی جیاوازی باندێکی بازرگانی مادەی هۆشبەر ئاشکرا دەکات

SNN-محەمەد مستەفا
باندێکی بازرگانی مادەی هۆشبەر لە ڕاپەڕین کە دەیانویست لەناو تایەی ئۆتۆمبێل مادەی هۆشبەر بگوازنەوە بۆ سنووری پارێزگای دهۆک دەستگیرکران .
محەمەد فازیڵ بەرپرسی راگەیاندنی ئاسایشی ڕاپەڕین بە SNN ی راگەیاند: هێزەکانی ئاسایش لە بازگەی (بانوەقەل)ی نێوان ڕانیە و پشدەر بە هاوکاری ئاسایشی پشدەر توانیویانە دەستبگرن بەسەر ئۆتۆمبێلێک کە بڕی چوار کیلۆگرام مادەی هۆشبەری لە جۆری (کرێستاڵ) لە ناو تایەی سپێری ئۆتۆمبێلەکە شاردرابووەوە .
وتیشی: “بە تۆمەتی بازرگانی بەو بڕە مادە هۆشبەرە هێزەکانی ئاسایش 4 کەسیان دەستگیرکردووە، کە ویستویانە ئەو مادەیە بگوازنەوە بۆ قەزای زاخۆ لە پارێزگای دهۆک “.
باسی لەوەشکرد: تۆمەتبارەکان دانیان ناوە بە تاوانەکەی خۆیاندا و بە گوێرەی مادەی 14 ی یاسای مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون رەوانەی دادگا کراون .
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش



