یەکێتی کەمئەندامان داوای لە پەرلەمان کرد ژیان و گوزەرانیان باشتربکات

SNN- بڕیار محەمەد
ئەمڕۆ بە مەبەستی گەیاندنی داواکارییەکانیان ژمارەیەک لە کەمئەندامان سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد، داوایان لە پەرلەمانی کوردستان کرد ژیان و گوزەرانی کەمئەندامان باشتر بکات، ئەمڕۆش سەرۆکی پەرلەمان پێی راگەیاندن کە بەهیچ شێوەیەک مووچەی سەدهەزاری کەم ئەندامان نابڕدرێت.
سامان حوسێن سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: لە هەموو سات و کاتێکی چاکسازی و دوو مووچەیدا کەمئەندامان بەخشراون بە بڕیار و یاسای تایبەت، لەبەر هۆکاری کەمی ئەوهاوکارییە کەوا کەمئەندامان مانگانە وەریدەگرن کە بڕەکەی تەنها سەد هەزار دینارە هەربۆیەی داواکارین بە هیچ شێوەیەک دەستکاری مووچەی کەمئەندامان نەکرێت.
وتیشی: ئەو بڕە پارەیەی کەوا لە یاسایی چاکسازی دەمێنێتەوە، هەوڵبدرێت وەکو یەکەمین چین و توێژ کەمئەندامان سوودمەندبن لێی، بە زیادکردنی بڕی پارەی هاوکاریەکە کە بڕەکەی تەنیا 100 بۆ 150 هەزار دینارە.
ئەوەشی خستەڕوو، کە پەرلەمانی کوردستان هەوڵی جدی دەدات بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کەمئەندامان، چونکە لە ئێستادا کەمئەندامان لەخراپترین دۆخی ژیاندان.
شایەنی باسە هەفتەی ڕابردووش بۆ چارەسەرکردنی هەمان داواکاری گردبوونەوەیان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدا، بەڵام دوای مانەوەیان بۆ ماوەی چەند کاژمێرێک کەس بەدەم داواکارییاکەیان نەهات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


