
سێرجینۆ دیست
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئەمڕۆ بە فەرمی گرێبەستی سێرجینیۆ دیستی یاریزانی یانەی ئەجاکس رادەگەیەنێت.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە گرێبەستی دیست رادەگەیەندرێت و گرێبەستەکە بۆ 5 ساڵە و یانەی ئەجاکس بڕی 20 ملیۆن یۆرۆی دەستدەکەوێت.
دیست لە لای راستی یاریگا یاری دەکات، بەرشەلۆنە بۆ شوێنی سیمیدۆ ئەم یاریزانە دەگوازێتە بۆ ریزەکانی، کە ئەمەی دوایی بەرشەلۆنەی بەرەو وڵڤەرهامپتۆن جێهێشت.
دیست لە لای راستی هێڵی بەرگری یاری دەکات و بە رەگەز ئەمریکییەو لە هۆڵەندا لە دایکبووەو تەمەنی 20 ساڵە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



