هۆکاری چۆڵکردنی گوندەکانی سنووری ئێران لەلایەن SNNوە ئاشکرا دەکرێت

وێنەی سنووری گوندی نۆکان لە ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان .
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە بیانووی ئەوەی كە گوایە گوندی سەر سنوورین پاسەوانی سنووری ئێران دانیشتووانی شەش گوندی سنووری قەزای سەردەشتی سەر بەپارێزگای ئورمییە ئاگادار كردووەتەوە كە گوندەكانیان چۆڵ بكەن، ئەندامێكی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێكخراوی هەنگاویش دەڵێت” ئێران لەدۆخێكی ئابووری خراپدایە و مەترسی دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانی گەورە لە ئارادایە و دەیەوێت سنوورەكانی توندبكات لە ترسی هاتنی هێزە كوردییەكان”.
ئەرسەلان یار ئەحمەدی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو كە تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە هێزەكانی پاسەوانی سنووری سەردەشت دانیشتووانی گوندەكانی (هەرزنێ، تێتی خواروو، ئاشەكانی خواروو، گۆڕەشێر، بەردان و نۆكان) لە سنوری قەزای سەردەشتی سەر بە پارێزگای ئورمییەیان ئاگادار كردوونەتەوە كە دەبێت گوندەكانیان چۆڵ بكەن بە هۆكاری ئەوەی لە هێڵی سووری سنووردان، لە ئێستاشدا دووان لەو گوندانە بەتەواوی چۆڵكراون و فشارەكانیش بەردەوامن بۆ چۆڵكردنی ئەو گوندەكانی دیكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەو بیانووەی كە بەرپرسانی ئێرانی باسی لێوە دەكەن بەوجۆرە نییە بەڵكوو هۆكاری داواكردنی چۆڵكردنی گوندەكان پەیوەندی بەو ترسە زۆرەوە هەیە كە ئێران هەیەتی لە دووبارە دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانی بەرفراوانی جەماوەری لە شارە گەورەكانی ئێران بەهۆی ئەو دۆخە ئابورییە خراپەی بەرۆكی هاووڵاتییانی ئێرانی گرتووە، لە حاڵەتی هەڵگیرسانی خۆپیشاندانەكانیش ئێران لەوە دەترسێت هێزە نەیارەكانی خۆی لەو گوندانەوە خۆیان بگەیەننە ناو شارەكان و بەشداری خۆپیشاندانەكان بكەن و دواتر خۆپیشاندانەكان لە كۆنتڕۆڵ دەربچن”.
ئەو ئەندامەی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە زانیاریمان هەیە كە ئەو گوندانەی فشاریان لەسەرە لەنزیك گوندەكان بازگەی ئەمنییان بۆ دانراوە دانیشتوانەكەی كاتێك دێنەدەرەوە لە گوندەكان ناسنامەكانیان لێوەردەگیرێت تا ئەوكاتەی دەگەڕێنەوە بە پێچەوانەشەوە هەر كەسێك بڕواتە ئەو گوندانە دەبێت ناسنامەكەی دابنێت، بە بەشێوەیكی گشتی ئێران ترسێكی زۆری لە خۆپیشاندانی جەماوەری هەیە، بەڵام بەزۆر چۆڵكردنی ئەو گوندانە لە هیچ یاسایەكدا ڕێگەی پێنەدراوە و دەچێتە چوارچێوەی كۆچ پێكردنی زۆرەملێ وە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


