ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەسەر ئەرمینیا و ئازەربەیجان دەبەستێت

تۆپهاوێژەکانی ئازربێجان
SNN
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە رێکدەخات دەربارەی ئەو جەنگە خوێناوییەی لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربەیجان لە رۆژی یەکشەممەی رابردووەوە هەڵگیرساوە لەسەر هەرێمی (کەرەباخ) کە دەکەوێتە وڵاتی ئازەربەیجانەوە.
وەزارەتی بەرگری ئازربێجان ئەمڕۆ شێشەممە رایگەیاند: کە بە درێژایی شەوی رابردوو شەرێکی قورسی خوێناوی لەنیوان هەردوولادا و لە هەرێمی (نارگۆنی کەرەباخ) هەبووە، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی ئاسایش کە لە وڵاتی (بەلجیکا) بە سەرپەرشتی وڵاتانی فەرەنسا و ئەڵمانیا دەبێت بۆ کۆتایی هێنانە بەو جەنگە خوێناوییەیە لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربەیجان بەزووترین کات.
لە مانگی تەمووزی رابردووەوە، ئەمە یەکەمجارە پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئەو دوو وڵاتەدا رووبدات، کە لە پێکدادانی ئەو کاتەدا 16 هاووڵاتی مەدەنی کوژران.
ئەرمینیا و ئازەربەیجان هەردووکیان بەشێکبوون لە یەکێتی سۆڤیەت، پێش ئەوەی لە ساڵی 1991 هەڵبوەشێتەوە، بۆ ماوەی چوار دەیە ناکۆکی لە نێوانیاندا هەیە سەبارەت بە هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغ، کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وەک بەشێک لە ئازەربەیجان دانی پێدانراوە، بەڵام دانیشتوانەکەی ئەرمەنین.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش



