نیو ملیۆن منداڵی سوری زیاتر لە مانگێکە تامی میوەیان نەکردووە

SNN
رێکخراوی هاریکاری نێودەڵەتی رایگەیاند کە زیاتر لە 700 هەزار منداڵی سوری بە ئەستەم دەتوانن نانی ڕۆژانەیان دەستبکەوێت، جگە لەوە هەزاران منداڵ هەیە کە زیاتر لە مانگێکە تامی هیچ جۆرە میوەیەکیان نەکردووە، بەهۆی دۆخی سەختی ئابووری سوریاوە.
لەگەڵ ئەو هەموو جەنگە سەختەی کە لەکاتی ئێستادا رووبەڕووی سوریا بۆتەوە، ئابووری ئەو وڵاتەو لیرەی سوری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕوو لە داتەپین دەکات، رێکخراوی پاراستنی منداڵی جیهانی ئاماژە بەوە دەکات کە منداڵانی سوریا یەکەم قوربانی جەنگی ئەو وڵاتە، سەرەڕای برسێتی و بێ لانەی رۆژانە دووچاری مەرگ و کۆمەڵکوژی دەبنەوە.
لە راپۆرتی رێکخراوەکەشدا هاتووە، منداڵانی سوریا ئەوەی کە رۆژانە هەیانە بیخۆن تەنیا گەنمە ئەویش بە کاڵی یاخود کەمیک دەکوڵینرێت بۆیان، بۆیە ئەم خراپی و کەمی خۆراکە وا دەکات منداڵانی سوریا لە چەند ساڵی داهاتوودا تووشی چەند نەخۆشییەکی درێژخایەن ببنەوە وەک لاوازی ئێسک و گەشە و بیر و هۆش بەهۆی کەمی خۆراکەوە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش



